• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات پیشانگایەکی وێنەی کردەوە

زایینی: ٠١-١٠-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٧/٠٩ - ١٦:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات پیشانگایەکی وێنەی کردەوە
کوردستان میدیا: کیوان فاتێحی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیشانگایەکی وێنەی لە مێتۆدی پۆرترە (Portrait) لە شاری کۆیە بەڕێوەبرد.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، کەیوان فاتێحی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیشانگایەکی وێنەی بە مێتۆدی پۆرترە لە شاری کۆیە بەڕێوەبرد.

ئەو پیشانگایە لە دوو نۆبەتی بەیانی و ئێوارە بەڕووی بەشداربوان‌دا کراوەبوو و تێیایدا ٢٠ وێنەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بە شێوەی پۆرترە و "رەش و سپی" دانرابوو.

11033.jpg
کەیوان فاتێحی


کەیوان فاتێحی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردستان میدیا، مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەو پیشانگایەی بەم شێوەیە راگەیاند: "لە هەر شوێنێک زوڵم و زۆرداری هەبێت، بەرەنگاری و خۆڕاگریش هەیە، جەوهەری بەرەنگاری و خۆڕاگریش بیروباوەر و ئیمان بەو رێگا و رێبازە. یەکێک لە خسڵەتە سەرەکییەکانی نەتەوەی کورد لە ناو مێژوودا و هەتا ئەمڕۆکەش ئەوەیە کە هیچ کات زۆڵمی قەبووڵ نەکردووە و هەمیشە دژی ستەم و چەوساندنەوە بووە."

فاتێحی هەروەها لە درێژەدا وتی: "هەمیشە کۆمەڵێک بەوپەڕی سادەیی و خاکەڕاییەوە ژیان و تەمەنی خۆیان تەرخان کردووە بۆ خەبات لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و مافی نەتەوەی کورددا، ئەم خەڵکانە لە تەمەنی خۆیان دەگوزەرێن هەتا نەتەوەکەیان بە ئاوات و ئارەزووەکانیان بگەن."

ئەم پێشمەرگەیەی حیزبی دێموکرات درێژەی دا: "لە پیشانگای "من و ئاوێنە"ـدا، ژمارەیک لەو کەسانە پیشان دراون کە تەمەنی خۆیان بۆ "پێشمەرگایەتی" تەرخان کردووە، حەق وایە و ئەرکی نەوەی دوای ئەوانە کە درێژەدەری ئەو رێگا و رێبازە بن کە کەسانێکی زۆر لەو رێگایەدا شەهید کراون و خەڵکانێکیش سوێندیان خواردووە هەتا سەر درێژەدەری رێگا و رێبازەکەیان بن."

کەیوان فاتێحی ماوەی شەش ساڵە کە سەرقاڵی فیلمبەرداری و وێنەگرییە و ئەمەش یەکەم پڕۆژەی فۆتۆگرافیی تاکەکەسیی ناوبراوە.

میتۆدی کاری ئەم هونەرمەندە لە فتۆگرافی‌دا، پۆرترەیە کەلەم مێتۆدەدا "سیما و چیرۆکی ژیانی مرۆڤ" نیشان دەدرێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا