• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ھەموو شێوەكانی خەباتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران رەوا و بەرحەقە (عەبدۆڵڵا وەیسی)

زایینی: ٠٦-١٠-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٧/١٤ - ١٥:٤٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ھەموو شێوەكانی خەباتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران رەوا و بەرحەقە (عەبدۆڵڵا وەیسی)
خەبات و بەرخۆدانی كورد بە گشتی و كوردانی رۆژھەڵاتی كوردستان بە تایبەتی ھیچ كاتێك بە پێی ویستی كوردەكان نەبووە و كوردەكان و حیزبە سیاسیەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و بە تایبەتی حیزبی دایك، واتە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ھەمێشە باوەڕیان بە چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد لە رێگای دیالۆگ و وتووێژ لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران بووە و لەو پێناوەدا گەلی كورد و حیزبی دێموكرات گەورەترین قوربانیان داوە.

11073.jpg
عەبدۆڵڵا وەیسی

بە درێژایی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازانەی كورد لە كوردستانی ئێران و بگرە لە سەردەمی میرنشینەكانی كورد، كوردەكان بەداخەوە ھەمیشە بە سیاسەتی وتووێژ لە ناو بردراون و رێبەرانی جۆڵانەوەكانی كورد بوون بە قوربانی پیلانەكانی داگیركەرانی كوردستان.

لە مێژووی نەتەوەی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستان، لە سەردەمی میرنشینەكانی كورد، ئەمیرخانی لەپ زێرین لە قەڵای دمدم‌دا ھەر بە سیاسەتی وتووێژ لەناو بردرا و پاشان ئەو سیاسەتە لەلایەن دەسەڵاتدارانی زاڵ بە سەر ئێران وەك سیاسەتی فەرمی ھەموو حكوومەتەكانی زاڵ بە سەر كوردستاندا بەرێوە چووە. ھەر لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە نگریسەی حاكمانی زاڵ بە سەر نەتەوەی كوردەوە كە دەیبینن لە سەردەمی جۆڵانەوەی سمكۆی شكاك‌دا دوو جار ناوبراو بە ھۆی وتووێژ دەكەوێتە بەر تیرۆری دەسەڵاتدارانی ئێران كە لە جاری یەكەم‌دا برایی سمكۆ بە ناوی عەلی خان شەھید دەبێت و لە جاری دووھەم‌دا كە بە بیانوی وتووێژ ناوبراو بانگی شاری شنۆ دەكەن، لەو شارەدا بە دەستی دەسەڵاتدارانی ئەو كاتی ئێران تیرۆر دەكرێت.

بە داخەوە ئەو سیاسەتە لە بەڕگەكانی دیكەدا دیسان دووپات و سەد‌پات دەبێتەوە و لە سەردەمی كۆماری كوردستان لە ساڵی 1945 زایینی و لە كاتێكدا كە پێشەوا قازی محەممەد بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی رێژیمی شای ئێران دەچێتە لای ئەوان، پێشەوا دەستبەسەر و پاشان لە دادگایەكی نمایشی‌دا حووكمی سێدارە بە سەریدا دەسەپێنرێت و دواتر لە شاری مھاباد لە سێدارە دەدرێت.

پاش ئەو قۆناغە و لە سەردەمی خەباتی چەەكداری ساڵانی 46 و 47 دا، بەپێی ھێندێك بەڵگە، سۆلیمانی موعینی و مەلا ئاوارە ھەر بە سیاسەتی وتووێژ، شەھید دەكرێن. ئەو سیاسەتە نگریسەی كاربدەستانی سیاسی ئێران لە ھەمبەر نەتەوەی كورد لە رووی ئاگاھی بووە لە راستیدا دەوڵەتەكان بەو كارە زەربەی زۆر كاریگەریان لە سەر جەستەی بزاڤی دێموكراسی خوازی كورد داوە كە تا ئەمرۆش پێوەی دیارە.

لە سەردەمی سەرھڵدان و راپەڕینی ساڵی 1357ی ھەتاویدا و لەو دەرفەتە مێژوویە كە كوردەكان زۆرترین قوربانیان بۆ بە دێموكراتیزە كردنی ئێران دابوو و دەدەن، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وەك یەكەم ھێزی كاریگەر لە سەرتاسەری كوردستان، زۆر ھەوڵیان‌دا كە لە رێگای دیالۆگ و وتووێژ پرسی كورد بە ئەنجامێكی دڵخواز بگەینن و ھەر لە رۆژانی یەكەمی ھاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامیی ئێراندا، گەلی كورد بە رێبەرایەتی شەھیدی سەركردە دوكتور قاسملوو و ھەیئەتی نۆێنەرایەتی گەلی كورد، سەردانی خۆمەینی و تارانیان كرد و زۆر ھەوڵیاندا كە رێژیمی تازە بە دانی مافی نەتەوەیی بە كوردستان رازی بكەن. بەڵام بەداخەوە ئەنجامی ئەو ھەموو ھەوڵە، بە ھێرشی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كوردستان و دانی فەرمانی جیھادی خۆمەینی بە دژی گەلی كورد كە لەو فەرمانەدا ماڵ و نامووس و شەرەفی كوردەكان بە حەلال زانرا بوو! ئەوە بوو كە گەلی كورد و حیزبەكانی كوردستانی رۆژھەڵات بە ناچاری شەڕێكی بەرگری و رەوایان لە ھەمبەر ئەو ھێرشەدا ئەنجام‌دا كە بە شەڕی بەرگری رەوا ناسراوە.

بەڵام ئەوەی كە جێگای سەرنجە ھەر ئەوكات و لە گەرمەی شەڕدا رێبەری زانا كاك دوكتور قاسملوو بە دەیان جار وتی كە: "رێگا چارەی پرسی كورد، نیزامی نییە و وتووێژە". لە راستیدا ئەو پەیامەی رێبەری گەورە قاسملوو زۆر بە واقیع بینی بوو و شەھید دوكتور قاسملوو بە باشی دەیزانی كە دەبێت رۆژێك لە رێگای وتووێژ ئەو پرسە چارەسەر بكرێت كە لە دوای‌‌دا گیانی خۆی ھەر لە راستای ئەو باوەڕە ئینسانیەدا پێشكەش كرد و لە كاتێكدا كە لەگەڵ شاندی نۆێنەرایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران خەریكی وتوێژ بوو بە دەستی ئەو رێژیمە تیرۆریستە شەھید كرا.

پاش كاك دوكتور قاسملوو، یار و قوتابی بەوەجی ئەو رێبازە واتە كاك دوكتور شەرەفكەندی رێبازی قاسملووی وەك گلێنەی چاوانی پاراست و دەستی بە خەباتێكی بێ وچان بۆ رۆخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كە لە دوایی‌دا بەداخەوە ئەو رێبەرە لێھاتوویەش وەك رێبەری كاك دوكتور قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئێران شەھید كرا كە ئەگەرچی خۆێنی كاك دوكتور شەرەفكەندی وەك رێبەری زانا قاسملوو بە فیڕۆ نەچوو و تیرۆریستان دادگایی كران.

بە سەرنجدان بەو مێژوویە بۆ ئێمەی كورد بە راشكاوی دەردەكەوێت كە ھیچ رێژیمێك و ھێزەكانی سەرتاسەری دژبەری كۆماری ئیسلامی ئێران حازر نین كە مافی نەتەوەی كورد قەبوول بكەن و ئەوانیش لە قاڵێبێكی دیكەدا دژبەری گەلی كورد لە رۆژھەڵاتی كوردستانن.

ئەگەر ئێمە بە چاوێكی كراوە تەماشای ئەو مێژوویە و ئەو ئۆپۆزیسیونی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەین، دەبێت لە ھەموو شێوەكانی خەباتی رەوا كەڵك وەرگرین و خۆمان وەك ھێزێكی بە ھێز كە ھەبوونمان ھەیە و دۆنیا نەتوانێت ئێمە ئینكار بكات نیشان بدەین. بێ شك و گۆمان رۆژھەڵاتی نێوەراست شۆێنی ئەمری واقیعە و ھەر ھێزێك كە بتوانێ خۆی وەك ھێزێكی گرج و گۆڵ نیشان بدات، لەلایەن جیھانەوە پشتیوانی لێ دەكرێت. كە وایە ئێمەی كورد و بە تایبەتی حیزبیی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وەك ھێزێكی بەربڵاوی ھەموو كوردستانی ئێران دەبێت دەرفەتەكان بە قازانجی گەلی كورد تەواو بكەین كە بێ گۆمان لەو قۆناغەدا و بەر لە ھەموو شتێك یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و خەباتی ھاوبەش پێویستی سەركی ئەو قۆناغەی مێژووییە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: