کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

روونكردنەوەی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە سەبارەت بە ئیدعای وەزیری ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران

18:19 - 16 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە ئیدعای مەحموودی عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، روونکردنەوەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

دەقی روونکردنەوەکە بەم چەشنەیە:

رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٥ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٧ی ئوكتوبری ٢٠١٤ی زایینی، هەواڵێك لە راگەیەنە گشتییەكاندا بڵاو كرایەوە كە مەحموودی عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئەو رۆژە لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی رێژیمدا رایگەیاندووە كە دەزگای ئیتلاعاتی رێژیم لەگەڵ حیزبی دێموكرات‌ و كۆمەڵە بە مەبەستی كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو لایەنانە بۆ رێژیم، دانیشتنی بووە.

لەو بارەوە پێویستە رابگەیەنین كە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییە كە هیچ ئاڵوگۆڕێك بەسەر سیاسەت ‌و كردەوەی كۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە كورد ‌و مافەكانیدا پێك نەهاتووە تا پێویست بە وەها دانیشتنێك بكا.

بەمجۆرە هەموو لایەك ئاگادار دەكەین كە ئەو ئیدعایەی وەزیری ئیتلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئەوەندەی پێوەندی بە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌ و كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانەوە هەیە بە تەواوی ناراستە ‌و نەك هیچ دانیشتنێكمان لەگەڵ رێژیم نەبووە، بەڵكوو تەنانەت هیچ راسپاردەیەكیش لە نێوان ئێمە ‌و رێژیمدا ئاڵوگۆڕ نەكراوە، ئێمە تەواوی قسەكانی مەحموودی عەلەوی كە ناڕاست ‌و بێ‌بنەمایە بە تەواوی رەد دەكەینەوە.

سكرتاریای
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

١٣٩٣/٧/١٦هەتاوی بەرانبەر به ٢٠١٤/١٠/٧ی زایینی