کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری کامیاران

15:39 - 17 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: رۆستەم قوربانی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی بزوەش، سەر بە کامیاران کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی رۆستەم قوربانی کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی بزوەش سەر بە شاری کامیاران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

رۆستەم قوربانی ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کامیاران بوو و هەر بەو بۆنەوە سێ جار لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا، لەلایەن رێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و دۆستان و ئاشنایانی لە ئاوایی بزوەش بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری رۆستەم قوربانی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.