کوردستان میدیا: زنجیرەکلاسی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە ژێر ناوی پەرەپێدان بە تواناکانی ژن بەڕێوەچوو، بە رێوڕەسمێک کۆتایی پێهات.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمێک لەلایەن کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەبۆنەی کۆتایی دەورەی پەروەردەیی پێشمەرگە ژنەکان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بەڕێوەچوو.
کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە ژێر ناوی پەرەپێدان بە تواناکانی ژن زنجیرەکلاسێکی کە لە ههڵوێست وسیاسهتهکانی حیزب، ئهمنیهت، بهشداریی ژن له سیاسهت، باوهڕبهخۆبوون، کلتوورسازی و مودیرییهت پێکهاتبوون، بەڕێوەبرد.
پاش کۆتایی پێهاتنی کلاسەکان، رێوڕەسمێک بۆ بەشدارانی زنجیرەکلاسەکە و بە ئامادەبوونی چەندین ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکرات و هەروەها یەکیەتیی ژنان، بەڕێوەچوو.
ئەم رێوڕەسمە کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ بە پێشکەشکردنی راپۆرتی ئامووزشی دەورەکە لەلایەن فاتمە عوسمانیـەوە دەستی پێکرد.
پاشان لەلایەن کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتەوە، لەوحی رێزلێنان پێشکەش بە بەشداران کرا.
لە بەشی کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، رووناک فەتحی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات چەن وتەیەکی سەبارەت بە ئەو زنجیرەکلاسە پێشکەش کرد.