• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

كۆبانی قەڵای بەرخۆدانی كورد لە بەرامبەر تیرۆریزم ( عەبدۆڵا وەیسی)

زایینی: ٠٩-١٠-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٧/١٧ - ١٧:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
كۆبانی قەڵای بەرخۆدانی كورد لە بەرامبەر تیرۆریزم ( عەبدۆڵا وەیسی)
كۆبانی قەڵای لەگیران نەھاتووی ئازادی لە ھەمبەر بیرۆكەیەكی تیرۆریستیە كە ھەوڵ دەدا لە رێگای چەواشە كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە ئامانجی سیاسی خۆی، كە دەسەڵاتە بگات. لەو سۆنگەیەوە تیرۆستانی ئەلقاعیدە و ھەڵگرانی بیرۆكەی تاڵبان لە ئەفغانستان بۆ جارێكی دیكە دەیانھەوێت كارەساتی مرۆڤی لە ناوچەدا دروست بكەن و بەداخەوە دیسان لانكەی شارستانیەت و مرۆڤایەتی، واتە كوردستانی پیرۆز بۆتە ئامانجی ھەڵگرانی ئەو بیرۆكەیە كە سەركەوتنی خۆیان لە ناوبردنی نەتەوەكانی دیكە و بە تایبەتی نەتەوەی كورد دەبینن.

11073.jpg

عەبدۆڵا وەیسی


ئەوی كە گرووپێكی تیرۆریستی وەك دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە داعش ھەوڵ دەدات كە ببێت بە ھێزێكی ناوچەیی و لەو پێناوەدا بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام جینایەت دەكا و سەری خەڵك دەبرن و ژن و منداڵی كوردەكان لە بازارەكانی ناوچەكانی خۆیاندا بە دیلی دەفرۆشن لەگەڵ ھیچ ئەخلاق و یاسایەكی مرۆڤی و جیھانی دا نییە و ئەو كارە وەك كارەساتێكی سەدەی ئێستا لە قەڵەم دەدرێت.



بەڵام ئەوەی كە جێگای تێڕامان و سەرەنجە، ئەوەیە كە بۆچی داعش كوردستان و نەتەوەی كوردی كردووەتە ئامانج و ئارمانجی داعش لە شەڕ لەگەڵ كوردەكان چیە و بۆچی تەنیا كوردەكان لەو پێناوەدا قۆربانی دەدەن ! گۆمانی لەو راستیەدا نییە كە داعش و ھەڵگرانی بیرۆكەی داعش تەنیا بە مەبەستی سیاسی خۆیان لە ئایین كەڵك وەردەگرن. چۆنكە زۆربەی نەتەوەی كورد پەیرەوی ئایینی ئیسلامن و بۆ دەبێت كە داعش كەسانێكی مۆسڵمان بكاتە ئامانج ؟

بێ گۆمان ھەر وەك چۆن سەدامی دیكتاتۆر بە ناوی سۆرەتی پیرۆزی "ئەنفال"، كوردەكانی لە قەڵاچوو دا و ھەر وەك خۆمەینی كە بە دانی فەتوا بە دژی كوردەكان ماڵ و نامووسی كوردی بە حەڵال زانی، پیلانی داعش و داعشیەكان دەكرێت لە لایەن وڵاتانی داگیر كەری كوردستان ساز كرا بێت و كەرەستەیەك بێ بۆ دژایەتی كردنی كورد لەو قۆناغە مێژوویی و ھەستیارە دا.

دەستكەوتەكانی نەتەوەی كورد لەو قۆناغەدا و ھەروەھا پشتیوانی جیھانی لە دۆزی رەوای گەلی كورد و درۆستبوونی دوو ھەرێمی كوردی لە باشوور و رۆژئاوا و ھەروەھا پرۆسەی ئاشتی نێوان پكاكا و دەوڵەتی تورك و لە كۆتایی دا بانگەشەی ھەرێمی كوردستان و مەسعوود بارزانی بۆ سەربەخۆی كوردستان، ھەموو لە خۆیدا ئەو راستیە نیشان دەدن كە كوردەكان لەلایەن جیھانەوە ناسراون و زۆر وڵات پشتیوانی لە مافی دیاری كردنی چارەنووسی كوردەكان دەكەن.

ئەو رەوشە ئاڵۆزە و ھەروەھا لە كاتێكدا كە مادەی 140ی یاسایی بنەڕەتی عێراق بە شێوەیەك جێبەجێ كرا كە كەس فیكری لەو دۆسیە ئاڵۆزە نەدەكرد، لە ناكاوە داعش كە تا ئەو كات رایگەیاندبوو كە ئامانجیان شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی شیعەی عێراق و نووری مالكیە، لە گەرانەوەیەكی 180 پلەی دا روویان لە ھەرێمی كوردستان كرد و ناوچەی شنگال‌یان داگیر كرد و ھەژمارێكی زۆر لە خەڵكی بێ گۆناھی كوردی ئێزدییان كوشت و ژن و كچەكانیان بەدیل گرت.

كە پاشان بە بەرخۆدانێكی بێ وێنەی كوردەكانی ھەر چوار بەشی كوردستان و ھێرشی ئامریكا و ھاوپەیمانانی بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، تا رادەیەكی باش پاشەكشەیان بەو ھێزە كرد.

پاش ئەو رووداوانە و بە ھانا ھاتنی خەڵكی كوردستان لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھێرشی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستان، ئەو جار داعش كە لە ژێر پشتیوانی ھێندێك وڵاتی ناوچەدا ئەو كارانە دەكات، ھێرشی بردە سەر رۆژئاوایی كوردستان و شاری كۆبانێ وەك ناوەندی ئەو ھێرشانەی داعش بە تۆندی كەوتە بەر ھێرش و پەلامار و لە راستیدا كۆبانێ وەك ناوەندی بەرخۆدان لە ھەبەر گرووپێكی رادیكاڵی ئیسلامی سیاسی دا راوەستاوە و ئەو راوەستانە تەنیا بە خوێنی سەدان رۆڵەی كوردی ھەر چوار بەشی كوردستان و تەنانەت كوردەكانی خۆراسان و رۆسیە بووە. بەرخۆدانێك كە تا ئێستا جیھانی تووشی سەر سوورمان كردووە كە چۆن خەڵكانێكی ئاسایی بە دەستی خاڵی كە سیلاحی ھەرە پێشكەوتوویان، كڵاشینكۆف و ئارپیچی یە توانیانە لە بەرامبەر ئەو گرووپە درندەیەدا راوەستن و بەرخۆدان بكەن.


لە شاری كۆبانێ ئەوە پیاوەكان نین كە بەەرخۆدان دەكەن، بەڵكو ھەموو چین و تۆێژەكانی ئەو شارە لە ژن و منداڵ و بەساڵاچوو و جەوان ھەموویان بە ھەر شێوەیەك كە بۆیان دەكرێت راوەستاون و مردنی شەرافەتمەندانە لە سەر زێدی باب و باپیرانیان بە ھەڵاتن و ژیانی دیلی ناگۆرنەوە و داستانی ژیانێكی تازە بۆ مرۆڤایەتی سەر لە نوێ دەنووسنەوە.

شاری كۆبانێ ئەمرۆ زیاتر لە ھەر كاتێك پێویستی بە پشتیوانی ئێمەی كورد لە سەراسەری جیھان ھەیە و دەبێت ئەو قەڵایە لە گیران نەھاتووی ئازادی بە ھەر نرخێكی گران بێ، بپارێزین و بێ گۆمان بێجگە لە كورد، ھیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت دۆستی متمانەی ئێمە بێت. ھەر بۆیە دەبێت ئێمەی كورد بێجگە لە پشتیوانی، ھەوڵ بدەین یەكگرتووی ناو ماڵی كورد بە گشتی رۆژئاوایی وڵات بە تایبەتی رێك بخرێن و پێش بە كارەساتێكی دیكەی مێژوویی بگرین.

لەو پێناوەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وەك یەكەم و قەدیمی ترین حیزبی كوردی بەشی ھەرە گەورەی بەر دەكەوێت و رێبەرایەتی ئەو حیزبە دەبێت ھەوڵێكی زۆر بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كورد بە گشتی و كوردەكانی رۆژئاوا بدەن. بێ گۆمان ئەوە وەك لاپەڕەیەكی زێرین لە مێژووی خەباتی نەتەوەی كورد دا دەمێنێتەوە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: