کوردستان میدیا: هیوا بەهرامی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش لەگەڵ وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی سەوز هاودیتنی کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی ١٦ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، هیوا به‌هرامی، نوێنه‌ری حیزب له ئوتریش، سه‌ردانی پارلمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد و لەگەڵ تانیا ویندبوشلێر، وتەبێژی نێونه‌ته‌وه‌یی فراکسیۆنی پارتی سه‌وزی ئوتریش چاوپێکەوتنی پێک هێنا.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا چه‌ندین بابه‌ت سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی ئێستای ئێران به گشتی کوردستان، به‌تایبه‌تی هێرشی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بو سه‌ر باشوور و رۆژئاوای کوردستان و رۆڵی ئێران له عێراق و سووریه‌دا به وردی باسیان له سه‌ر کرا.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە ئوتریش، وێڕای ئاماژه‌دان به نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادیی سیاسی و راده‌ربڕین له کوردستانی ئێران‌دا وتی: چون ده‌کرێت رێژیمی ئێران به یارمه‌تیده‌ری خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه بناسرێت، له کاتێکدا له ئێران و به تایبه‌تی کوردستاندا، زیاترین زوڵم و زۆر له خه‌ڵک ده‌کات.
هیوا به‌هرامی، له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ رۆژئاوای کوردستان، داوای له ویندبوشلێر کرد، له رێگای پارلمانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێکیان بخه‌نه گەڕ، تاکوو چ ده‌وڵه‌تی ئوتریش و چ یه‌کیەتیی ئورووپا به هانای خه‌ڵکی کۆبانێ و به‌رخۆدانی بێ‌وێنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه بچن و ئه‌و شاره‌ی کوردستان له قه‌ڵاچۆیێکی گه‌وره بپارێزن.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها سپاسی هه‌ڵوێستی ویندبوشلێری کرد که دژ به سه‌فه‌ری به‌رنامه بۆداڕێژراوی سه‌رکۆماری ئوتریشی بو ئێران کرد و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رز نرخاند.
بڕیار وابوو کە سه‌رکۆماری ئوتریش له‌و به‌رنامه‌یدایه سه‌ردانی ئیران بکات. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، پێش چه‌ند حه‌وتوو، تینا ویندبوشلێر به ناوی فراکسیۆنی پارتی سه‌وزی ئوتریشەوە به‌یاننامه‌یەکی ده‌رکرد و دژایه‌تی حیزبه‌که‌ی بو ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی سه‌رکۆمار ده‌بڕی.

هیوا به‌هرامی، نوێنه‌ری حیزب له ئوتریش