وتووێژی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فاتمه عوسمانی چالاکی ژنان
بابه‌تی وتووێژ: 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان
ک/مـــــــــیدیا: به‌پێی راپۆرتێک که رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڵاوی کردۆ‌ته‌وه ئاستی به‌شداریی ژنان له کاروباره سیاسییه‌کاندا له ئاستێکی زۆر نزم دایه، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئێوه ئاستی به‌شداریی ژنان له کاروباری سیاسی‌دا چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه و هۆکاره‌کانی ئه‌م پرسه چین؟
ف.عوسمانی: ئه‌وه راسته که ئاستی به‌شداریی ژنان له کاروباری سیاسی هه‌تا ئێستاش که‌مه، به‌ڵام ئه‌و ئاسته نزمه بۆ هێندێک هۆکاری مێژوویی و دواتر بۆ هێندێک هۆکاری هه‌نووکه‌یی کۆمه‌ڵگاکان
ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێمه‌ش ده‌زانین به درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له ده‌ست پیاودا بووه و بنه‌ما سیاسییه‌کانیش له‌سه‌ر ده‌ستی پیاو داڕێژراون و ژنان له په‌راوێزدا بوون. ده‌توانین بڵێین که به‌شداریی ژنان له بواره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانیشدا ئه‌گه‌ر هه‌بووبێ به شێوه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی بووه، بۆیه به‌شداریی ژنان له‌و بواره‌شدا زۆر شوێندانه‌ر نه‌بووه. له بواری سیاسی‌دا راسته به‌شدارییان نزم بووه به‌ڵام خۆدیتنه‌وه‌ی ژنان له دونیای سیاسه‌تدا و سیاسه‌ت کردن به شێوه‌ی پیاوان ئه‌و کولتووه که ئاماژه‌م پێ‌کرد به ته‌واوه‌تی پیاو سالار، زۆر زه‌حمه‌ت ده‌نوێنێ، ئه‌وه‌ش وا له ژنان ده‌کا که که‌متر له‌و بواره‌دا کار بکه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و بوارانه‌ی که رێگر که‌متره کار بکه‌ن. من پێم وایه به‌شداریی راسته‌وخۆ له سیاسه‌تدا پێویستیی به هێندێک تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه که هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه له زۆر ژن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به دی بکرێت، به‌ڵام به هۆی بارودۆخی سیاسیی وڵاتان و یاسا به‌رکاره‌کانی ده‌گۆڕێ هه‌ندێ جار به‌شداریی ژنان له سیاسه‌تدا ده‌گه‌یه‌نێته که‌مترین ئاست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و ده‌یه‌ی دواییدا ژنان له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر له بواری سیاسی‌دا به‌شدار بن، چونکه پێیان وایه هه‌تا له سیاسه‌تی وڵاته‌که‌یاندا به‌شدار نه‌بن کاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌که‌یان نا‌بێ و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه له ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌کانی بـڕیارداندا به‌شدار نه‌بن ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یارمه‌تیده‌ری ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه ئینسانییه‌کانیان بین.
ک/مــــــــیدیا: ئایا هه‌وڵه‌کانی ژنان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، وه‌ک که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن واژۆ، توانیویانه رێگه بۆ به‌شداریی ژنان له کاروباری سیاسی له ئێران‌دا بکه‌نه‌وه؟
ف. عوسمانی: ئه‌وه‌ی که پیویسته له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه که یاسای بنه‌ره‌تی له ئێران‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک رێگره له‌به‌ر ده‌م به‌شداریی ژنان له سیاسه‌تدا به‌تایبه‌تی له وه‌رگرتنی پۆسته سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵات كه تایبه‌ت ده‌کا به پیاوان و به‌و شێوه‌یه له نێوه‌ڕۆکدا ژنان ته‌نها ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ن که پیاوانی پێ هه‌ڵده‌نژێرن، به‌و تایبه‌تمه‌ندییه که له هه‌ڵبژاردنی رێژیمی ئیسلامیی دایه ده‌توانم بڵێم که ژنان ئه‌و رۆڵه‌ش له فه‌زایه‌کی دێموکراتیک‌دا بگێڕن، که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن واژۆش ده‌بینین که هه‌موو خواسته‌کانی،خواستی مه‌ده‌نیی ژنانه نه‌ک خواستی سیاسی، بۆیه ئه‌و که‌مپه‌ینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئامانج و نیوه‌ڕۆکی پۆزه‌تیڤیشی هه‌یه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که خواسته مه‌ده‌نییه‌کانی ژنان له خۆ ده‌گرێ و هه‌روه‌ها له رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا مه‌تره‌ح ده‌کرێ، که واته نه‌ک ناتوانێ ئاستی به‌شداریی ژنان له سیاسه‌تدا به‌رز بکاته‌وه به‌ڵکوو ناتوانی خواسته مه‌ده‌نییه‌کانی ژنانی ئێرانیش ده‌سته‌به‌ر بکات. واته به‌و یاسا توندوتیژانه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک، به هه‌ر ئامانجێک بێ ئاکام ده‌مێنێته‌وه.
ک/مـــــــــیدیا: به‌شداریی ژنان له کاروباری سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کانی وڵات‌دا، چه‌نده پێوه‌ندیی به داخراوی سیستم و چه‌نده بۆ خودی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه؟، ئایا ژنانی ئێرانی خۆیان له ئاست ئه‌م پرسانه‌دا که‌مته‌رخه‌م نه‌بوون؟
ف. عوسمانی: هه‌ر وه‌ک باسم کرد داخواری سیستمی سیاسیی هه‌ر وڵاتێک له هۆکاری رێگری به‌شداریی ژنان له سیاسه‌ت دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئێمه و هه‌موو کۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا یه‌کێک له هۆکاره‌کانی داخراوی کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی دواکه‌وتووی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه، ئه‌وه راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که روانگه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه سه‌باره‌ت به به‌شداریی ژنان له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ... هتد زۆر دواکه‌وتوانه‌یه بۆیه ژنان دوو رێگری به‌هێزیان له به‌رده‌م دایه، داخراویی سیاسی و داخراویی کو‌لتوور. بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان که‌متر توانیویانه رێگای به‌شداریی خۆیان له‌و بوارانه‌دا به شیوه‌ی به‌ربڵاو بکه‌نه‌وه که واته به‌شداریی که‌می ژنان له بواری سیاسه‌تدا له‌به‌ر ئه‌و رێگرانه‌یه نه‌ک له که‌مته‌رخه‌می و تێنه‌گه‌یشتنی ژنان له مافه ئینسانییه‌کان.
ک/مـــــــــیدیا: ده‌بێت ژنانی ئێرانی چ بکه‌ن، چ رێکار و رێگه‌یه‌ک بگرنه به‌ر هه‌تا بتوانن ئاستی به‌شداری سیاسیی خۆیان له وڵات‌دا زیاتر بکه‌ن؟
ف. عوسمانی: ئه‌وه‌ی که بۆ هه‌موان روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ته‌نیا به گۆڕانی یاساکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ژنان ده‌توانن له سیاسه‌تدا به‌شدار بن و ئه‌وه‌ش ده‌زانین له هه‌وڵه مه‌ده‌نییه‌کان ژنان بۆ کردنه‌وه‌ی فه‌زایه‌کی نیوه کراوه له رێژیمی ئیسلامی‌دا له‌گه‌ڵ توندوتیژی و داخستنی ناوه‌نده‌کانیان به‌ره‌وروون، که واته هه‌وڵه‌کانی ژنان نه‌ک هه‌ر له بواری سیاسی‌دا به‌ڵکوو له هه‌موو بواره‌کاندا رووبه‌رووی هه‌ره‌سهێنان ده‌بینه‌وه که ته‌نیا دوای رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دامه‌زراندنی سیستمێکی دێموکراتیک له ئێران‌دا ژنان ده‌توانن زیاتر له بواری سیاسه‌تدا به‌شدار بن.