کوردستان میدیا: دادپرسیی ١١ هاووڵاتی له شاری خۆی له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئه‌و شاره‌وه به‌ڕێوه چوو. هاووڵاتییه‌کی بۆکانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی راپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دانیشتنی دادپرسیی ١١ چالاکی سیاسیی له دادگای شۆڕشی شاری خۆی به‌ڕێوه‌چوو.
تۆمه‌تی ئه‌م ١١ هاووڵاتییه که‌له رێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی دوو چالاکی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر کراون، هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له رێگای کۆبوونه‌وه و ئاڵۆز کردنی نه‌زمی گشتی راگه‌یه‌نراوه.
شیرزاد حاجی‌لوو، به‌همه‌ن نه‌سیرزاده، شه‌هرام یووزباشی، محه‌ممه‌د ئه‌حه‌دی، وه‌حید فایزپوور، جه‌واد په‌ری‌خانی، مه‌هدی تۆفارقانلی، حه‌مید پوور جه‌عفه‌ر عه‌لی، مه‌هدی قیاسی، محه‌ممه‌د خرۆشا و محه‌ممه‌د به‌یات، ناوی ئه‌و ١١ هاووڵاتییه که‌له دادگای شۆڕشی خۆی دادپرسییان لێ کراوه.
هاوڵاتییه‌کی خه‌ڵکی بۆکان ده‌سبه‌سه‌ر کرا
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی شۆڕش ئاریاپوور خه‌ڵکی شاری بۆکان و په‌رستاری به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی پیاوان له نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و پاشان راپێچی ده‌سبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌و ئیداره‌یه کراوه.
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات پاش ده‌سبه‌سه‌ر کرانی شۆڕش، هێڕشیان کردۆته‌وه سه‌ر ماڵی ناوبراو و ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌یسی کامپیۆته‌ر و کۆمه‌ڵێک که‌لوپه‌لی دیکه‌دا گرتووه.
هه‌تا ئێستا هۆکاری ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمه‌وه ئاشکرا نه‌کراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له ده‌سپێکی ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا ئێستا ٤٤ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.