کوردستان میدیا: له دوو تێکهه‌ڵچوونی جیاجیا له نێوان خه‌ڵک و هێزه ئینتزامییه‌کاندا ٤ هاووڵاتی کوژران و ١٨ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا خه‌ڵکی دوو گوندی خاک مه‌ردان و دیزجی سه‌ربه ناوچه‌ی خۆی، به شه‌ڕ هاتن و له ئاکامدا به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌که، که‌سێک به‌ناوی جه‌واد گیانی له‌ده‌ست داوه.
پاش ئه‌م شه‌ڕه خه‌ڵک به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی هێزه نیزامییه‌کان، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر پێگه‌ی نیزامیی هێزه ئینتزامییه‌کان له گوندی دیزج و وێڕای ئاگر تێبه‌ردانی بینا و داراییه‌کانی ئه‌و پایگایه، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان هێزه ئینتزامییه‌کان و خه‌ڵک دێته ئاراوه که‌له ئاکامدا ٣ هاووڵاتی ده‌کوژرێن و ١٨ که‌سی دیکه‌ش بریندار ده‌بن.
هه‌ر له‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
پاش ئه‌م رووداوه، له‌و ناوچه‌یه‌دا رێوشوێنی توندوتۆڵی ئه‌منیه‌تی گیراوه‌ته به‌ر و هێزه نیزامییه‌کانی رێژیم رایانگه‌یاندووه، که هاتوچۆی خه‌ڵک به توندی کونترۆڵ ده‌کرێ.
هه‌تا کاتی گه‌یشتن و داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر نێوی کوژراوان و برینداران و ده‌سبه‌سه‌ر کراوان، له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.