کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جودۆکارێکی ئیلامی میداڵی بڕۆنزی پاڵەوانیەتیی تۆرنۆمێنتی ئەرمەنستانی بە‌دەست‌هێنا

19:44 - 27 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: جودۆکارێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام لە تۆرنۆمێنتی نێونەتەوەیی ئەرمەنستان، پلەی سێهەمی بە دەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە وەرزشییەکان، تۆرنۆمێنتی نێونەتەوەیی جامی زەیتون لە رێکەوتی ١٧ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی بە خانەخوێ وڵاتی ئەرمەنستان دەستی پێکرد.

محەممەد کەریم‌زادە، جودۆکاری خەڵکی شاری ئیلام بە سەرکەوتن بە سەر رەکەبەرەکانیدا پلەی سێهەمی تۆرنۆمێنتی زەیتونی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

هەژدەیەمین خولی تۆرنۆمێنتی نێونەتەوەیی جامی زەیتون بە بەشداریی ١٥٠ جودۆکار بەڕێوەچوو.

وەرزشوانانی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، بەردەوام سەرەڕای هەڵاواردنەکانی رێژیمی ئێران و دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمەوە، لە کێبڕکێیە نێونەتەوەییەکاندا سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە.

لە ساڵەکانی رابردوودا هێندێک لە وەرزشوانانی کورد وەکوو سامان تەهماسبی بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە هەڵاواردن لە بواری وەرزشیدا، ئێرانیان بەجێهێشتووە و روویان لە وڵاتانی دیکە کردووە.