کوردستان میدیا: محەممەد ئەمین فەرەجی باوکی شەهید محەممەد ناسراو بە حەمە پۆڵا خەڵکی گوندی بیچاخچی ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشی و پیری کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی محەممەد ئەمین فەرەجی باوکی شەهید محەممەد فەرجی ناسراو بە حەمە پۆڵا خەڵکی گوندی بیچاخچی ناوچەی هەوشار بە هۆی نەخۆشی و پیری کۆچی دوایی کرد و لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
شەهید محەممەد ناسراو بە حەمە پۆڵا رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە دژی داگیرکەرانی کوردستان لە کوێستانەکانی قسقاپان و ئاغدەرە لەلایەن سپای تیکابەوە بە دیل گیرا و رەوانەی زیندان کرا.
پاش زیاتر لە دوو ساڵ لە ئەشکەنجە و ئازاردانی لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرئەنجام ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شاری تیکاب ئێعدام کرا و هەتا ئێستاش گڵکۆی شەهید محەممەد فەرەجی نادیارە.
زۆر جار مۆرەکانی رێژیمی ئیسلامی سەردانی کاک محەممەد ئەمین، باوکی شەهید محەممەدیان دەکرد و قەول و بەڵێنییان پێدەدا کە ئەگەر هاوکاری ئیتلاعات بکات کوڕەکەی ئیعدام ناکەن بەڵام کاک محەممەد ئەمین نەکەوتە پیلانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و وڵامی رەتی دەدانەوە.
حیزبی دێموکراتی كوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و كەسوكاری کاک محەممەئەمین دەكات وخۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.