کوردستان میدیا: شانۆی پرێس سیوێر لە سێیەمین رۆژی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پێشکەش بە کۆبانێ کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، شانۆی پرێس سیوێر لە سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، پێشکەش بە خەڵکی کۆبانێ کرا.
پرێس سیوێر، داب و نەرێتە کۆنەکانی کرماشان، وەک گەورەترین پارێزگای کوردستانی ئێرانی نیشان دا.
لەم پێوەندییەدا، سەمیرا حوسێنی، خوێندکاری کوردی شاری مەریوان، لە زانکۆی پەیام نووری ئەو شارە پیشانگایەکی نێگارکێشی بەڕێوە برد و بەرهەمەکانی ئەم پیشانگایەی کە لە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، دەستی پێکردووە و هەتا کۆتایی ئەم مانگە درێژەی دەبێت، لەلایەن ئەم هونورمەندەوە پێشکەش بە منداڵانی کۆبانێ کراوە.
هەروەها، پێشتریش ژمارەیەک لە هونەرمەندان، سینەماکاران و شاعیرانی کورد بە پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی خۆیان و دەرکردنی بەیاننامە، پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان لە خەڵكی کۆبانێ دەربڕیبوو.