کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی کەم ئاوی لە ٥٠٠ گوندی کرماشان

19:52 - 29 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: کێشە کەم ئاوی لە گوندەکانی کوردستانی ئێران بەردەوام رووی لە زیادبوون دایە و هەنووکە ئەو کێشەیە بەرۆکی زیاتر لە ٥٠٠ گوندی پارێزگای کرماشانی گرتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، لە ٢ هەزار و ٩٠٤ گوندی کرماشان کە زیاترین رێژەی حەشیمەتی لە نێو پارێزگاکانی کوردستانی ئێراندا هەیە، ٢ هەزار و ٦٠٠ گوندی دانیشتووی هەیە و ٥٠٠ گوندی ئەو پارێزگایە لەگەڵ کەم ئاوی بەرەوڕوون.

بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی ئابفای پاریزگای کرماشان ٢ هەزار گوندی ئەو پارێزگایە بە گشتی کێشەی کەم ئاویان هەیە کە ٥٠٠ گوند لە دۆخێکی نالەبار بەسەر دەبەن.

کێشەی شەبەکەی ئاوەڕۆ، یەکێکی دیکە لە کێشەی گوندەکانی کوردستانە کە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هەڵنەگیراوە.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان لە نێو هەموو گوندەکانی پارێزگای کرماشان تەنیا ٦ گوند شەبەکەی ئاوەڕۆی ستانداردیان هەیە و باقی گوندەکان بە دەستی کێشەی ئاوڕۆوە دەناڵێنن.