کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فینلاند/ بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی هاوبەشی حێزبەکانی کوردستانی ئێران و عێراق

16:17 - 3 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: دوو حیزبی کوردستانی ئێران و دوو حیزبی کوردستانی عێراق لە فینلاند کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٩ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی نوێنەرانی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق لە شاری هێلسینکی فینلاند دانیشتنێکی هاوبەشیان بەڕێوە برد.

لەو دانیشتەنەدا باس و راگۆڕینەوە لەسەر بارودۆخی هەنووکەیی کوردستان کرا و هەروەها لەسەر پەیوەندی بەردەوامی نێوان حیزبەکانی کوردستان و حیزبە سیاسییەکانی فینلاند جەخت کرایەوە.

هەروەها لە درێژەدا، نوێنەرانی حیزبەکانی بەشداربوو کە نوێنەرایەتیی حێزبەکانی خۆیان لە کۆمیتەی هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان لە فینلاند لە ئەستۆدایە، لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی کاری و چالاکی ئەو کۆمیتەیە لە داهاتوودا پڕژانە سەر بابەت و پرسەکانی پێوندیدار بە چالاکی ئەوکۆمیتەیە و لەسەر دانیشتنێک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزبە کوردستانییەکانی ئەندامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان بڕیاریان دەرکرد.