کوردستان میدیا: هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پیرانشار ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامی لە پیرانشار رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی یەکی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواست.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە راپۆرتێکدا شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ئیبراهیم خزری راگەیاندووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەی راپۆرتەکەی خۆیدا لە زاری هاووڵاتییەکی نزیک بە ئیبراهیم خزری رایگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی هەڵواسینی راگەیەندراوێک لە پێوەندی لەگەڵ گیان لەدەستدانی منداڵەکەی بە هۆی کەمتەرخەمی کادری دەرمانی نەخۆشخانەی خومەینی دەستبەسەر کراوە.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی ئیبراهیم خزری هاوسەری دووگیانی بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار بردبوو کە بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشکی نەخۆشخانەکە، منداڵەکەی گیانی لە دەست دەدات.
بەپێی پوستێری بڵاوکراوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی بەجێ گەیاندنی ئەرکی مرۆیی، ئاگادارکردنەوە و پێشگرتن لە دووپاتبوونەوەی کەمتەرخەمیی کادری دەرمانی و پزیشکی نەخۆشخانەکان و هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەگەلێ کە تووشی رووداوی هاوشێوە دەبن، هەوڵی دابوو.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ئیبراهیم خزرییان بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی دەستبەسەر کردووە.