کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ لە کوردستانی سووریە جلوبەرگی زستانی و کۆمەڵێک پێداویستییتری کۆ کردەوە.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی میت یوولاندی وڵاتی دانمارک وەك ئەرکی نیشتیمانیی خۆی، لە کردەوەیەکدا پێداویستیی وەرزی سەرمای بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ لە کوردستانی سووریە کۆکردەوە.
ئەم کۆمیتەیەی حیزبی دێموکرات لەو هەڵمەتەدا جلوبەرگی گەورەساڵان و منداڵانە و هەروەها پەتووی گەرم و پێداویستیەکانی دیکەی بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ کۆ کردەوە.
ئەوە یەکەمین کاروانی ئەو هاوکاریانە بوو کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو ناوچەیە لە ماوەی حەفتەی رابردوودا کۆیان کردبووەوە و بڕیار وایە چەند کاروانی دیکە لە هاوکارییەکان لەلایەن کۆمیتە ناوچەکانی دیکەی حیزب لە دانمارک بۆ ئاوارەکانی کۆبانێ ئامادە و بەڕێ بکرێت.
هەروەها بەرپرسی کۆمیتەی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئارهووس و بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئارهووسی پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی ئەو هاوکاریانە، یارمەتیدەری کومیتەی حیزبی دێموکرات بوون.