کوردستان میدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرت له خۆپیشاندانی مه‌حکووم کردنی ٤ لاوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه، له بلژیک به‌شدارییان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ویشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، خۆپیشاندانێک به به‌شداریی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات و چه‌ندین حیزب و رێکخراوی دیکه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر له سێداره‌دانی ٤ هاووڵاتیی عه‌ره‌بی ئێرانی له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی رێژیم له بلژیک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا کۆمه‌ڵێک دروشم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌حکووم کردنی له سێداره‌دانی ٤ لاوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی و هه‌روه‌ها زیندانیانى سیاسی له ئێران و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان، گوترانه‌وه.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌یاننامه‌ی رێکخه‌رانی کۆبوونه‌وه‌که له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی حیزبی دێمۆکرات و هه‌روه‌ها په‌یامی هه‌رکام له‌لایه‌نه‌کان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانیانه‌وه خوێندرانه‌وه.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا، ئاماژه دراوه که رێژیمی ئێران له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکارییه‌وه هه‌تا ئێستا به ده‌سبه‌سه‌ر کردن، زیندان، ئه‌شکه‌نجه، تیرباران و له سێداره‌دان و هه‌روه‌ها ته‌شه‌نه‌ی هه‌رچی زێده‌تری هه‌ژاری و کڵۆڵی، بێ‌کاری، رووسپی گه‌ری، گه‌نده‌ڵیی ماڵیی گه‌وره‌ی ئیداری و ماڵی هیچ کارێکی دیکه‌ی نه‌کردووه.
هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا له‌به‌ر ده‌رکی باڵوێزخانه‌ی رێژیمی ئێران له بلژیک، به‌ڕێز عه‌لی‌ئه‌شره‌ف مورادی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات ــ بلژیک، په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا وێڕای مه‌حکووم کردنی له سێداره‌دانی چوارلاوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه، تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری ئێران و کوردستان و له‌سه‌ر یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی و هاوخه‌باتیی هێز و حیزب و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران پێداگریی کرده‌وه.