کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شەشەمین کۆنگرەی پارتی ماف و ئازادی کە لە ئانکارا بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سهرپهرهستی رۆستهم جههانگیری ئهندامی دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکرات له شەشەمین کۆنگرهی پارتی ماف و ئازادی (Hak-PAR) که له شاری ئانکارای پێتهختی وڵاتی تورکیه پێکهاتبوو، بهشداری کرد.
رۆستەم جەهانگیری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی شەشەمین کۆنگرەی پارتی ماف و ئازادییەوە، پهیامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکهش به کۆنگرەکە کرد و لەگەڵ پێشوازیی بهشداربووان بهرهوڕوو بوو.
شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم کۆنگرەیەدا کۆمهڵێک چاوپێکهوتن و دیداریان لهگهڵ حیزب و لایهنه سیاسییهکانی ههر چوارپارچهی کوردستان پێکهێنا و ههروهها چەندین وتووێژیان لەگەڵ میدیا بهشداربووەکانی کونگره ئهنجامدا.
بە پێی ئەم راپۆرتە، بهشێکی بهرچاوی حیزب و لایهنه سیاسییهکانی هەر چوار پارچهی کوردستان، کهسیایهتییه سیاسییهکان، رووناکبیران و میدیاکان بهشداری کۆنگرهکه بوون و ههروهها کۆمهڵێکی بهرچاو برووسکه و پهیام بۆ کونگرهکه هاتبوون.
دوابڕگهی کاری کۆنگره، ههڵبژاردنی سهرۆکی نوێ بوو که فههمی دهمر لە هەڵبژاردنێکدا بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتووی پارتی ماف و ئازادی جێگهی سهرۆکی پیشووی (Hak-PAR) واته کهماڵ بوڕکای گرتهوه.
دەقی پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ شەشەمین کۆنگرەی پارتی ماف و ئازادی بەم چەشنەیە:
پەیام بۆ کۆنگرەی شەشەمی پارتی ماف و ئازادی
بەڕێز کەماڵ بورکای سەرۆکی پارتی ماف و ئازادی
بەڕێزان ئەندامانی رێبەری
هاوڕێیانی بەشدار لە کونگرەی شەشەمی پارتی تێکۆشەر و ئازادیخوازی هاک پار ،
بەبۆنەی بەڕێوەبردنی شەشەمین کۆنگرەی دێموکراتیک و پێشکەوتنخوازانەی حیزبی دۆست و هاوڕێمان، پارتی ماف و ئازادی، پڕبەدڵ پیرۆزباییتان پێ دەڵێین و زۆر خۆشحاڵین کە ئێوە دۆستان و هاوڕێیانمان لە رەوتی بەردەوامی خەبات و تێکۆشان لە پێناوی ماف و ئازادییەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی تورکیەدا، کۆنگرەیەکی دیکە لەم سەردەمە هەستیارەدا دەبەستن.
پێشەکی هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین و ئاواتەخوازین کە کۆنگرەیەکی پڕ نێوەڕۆک و پڕ لە هیوای گەییشتن بە دوارۆژی گەشتان هەبێ.
دۆستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ماف و ئازادی هاک پار دوو حیزب لە یەک نەتەوە و لە دوو بەشی جیاوازی نیشتمان، بەڵام بە یەک روانگە و بۆچوون بەنیسبەت مافە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانن و رابردوویەکی دوور و درێژی پێوەندیی دۆستانە و هاوڕێیەتیمان هەبووە و ئێستاش لە دوو گۆڕەپانی جیادا، بەڵام بە روانگە و بۆچوونی هاوئاراستە و هاوشێوە بە دژی ستەمی سیاسی و نەتەوەیی لە سەر گەلەکەمان خەبات دەکەین و لە ساڵانی پڕ کەندو کۆسپی خەباتدا یار و پشتیوانی یەک بووین و پێداگری لەسەر ئەو پیوەندییانە دەکەینەوە.
هەر لەو ئاراستەیەدا و لە روانگەی هاوبەشمانەوە بۆ خەباتی ئازادیخوازانە و دێموکراسیخوازانە، هەم ئێمە و هەم ئێوە باوەڕی قووڵمان بە هاتنە دیی ویست و داواکاریەکانی گەلەکەمان لە هەر بەشەی نیشتماندا لە چوارچێوەیەکی دادپەروەرانەدا هەبووە و بۆ گەییشتن بە سیستمێکی دێموکراتیک و وەدیهێنەری مافی یەکسانی بۆ نەتەوەکان تێکۆشاوین و بەردەوامین لەسەر ئەو رەوتە. هەر لەو پێوەندیەشدا هەردوولا باوەڕمان وا بووە کە گەیشتن بە داهاتوویەکی گەش و دێموکراتیک پیویستیی بە خەبات لەگەل بیر و هزری دیکتاتۆرانە و سیستمی پاوانخوازانە لە هەموو شێوە و سیمایەکیدا هەیە و خوازیاری دێموکراسی و داهاتوویەکی خەڵک تەوەرانە، ناتوانێ دژی ئازادیی تاک و کۆ بێ و هەڵسەوکەوتی حاشا لێکەرانە و دیکتاتۆرانەی هەبێ.
مێژووی خەبات و تێکۆشانتان سەلماندوویە کە پێشەنگ و پێداگر لەسەر مافە نەتەوەییەکان و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیک و دادپەروەرانە لە وڵاتی تورکیە و هێنانەدیی سیستمی دێموکراتیک و یەکسان بۆ نەتەوەی کورد و تورک لەو وڵاتەدا بوون. هیوادارین کە لەم کۆنگرەیەشدا بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی نوێ و هەستیاری ناوچە و هەروەها گۆڕانکاری و دەرەتان و دەرفەتە نوێیەکان لە تورکیە و لە کوردستانی تورکیەدا، لە پێناوی گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر و وەدەستخستنی دەسکەوتی مەزن بۆ گەلەکەمان، وەک رابردوو بڕیار و سیاسەتی ئازایانە و ئازادیخوازانە بگرنە پیش و کۆنگرەیەکی سەکەوتوو و جێگای دڵخۆشیی گەلتان هەبێ.
لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، جارێکی دیکە پەیامی دۆستی و هاوڕێیەتی و هاوپێوەندیمان هەیە بۆتان و لەگەڵ خۆشحاڵی و دڵخۆشیمان بۆ بەستنی کۆنگرەکەتان، پەیمانی دۆستی و پشتیوانیتان لە پێناوی رێگای دوور و درێژی گەییشتن بە ئاواتەکانی نەتەوەکەمان، لەگەڵتان نوێ دەکەینەوە.
سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان
سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان
بەردەوام بێ خەبات تا گەیشتن بە ماف و ئازادییەکان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی

شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی ماف و ئازادی؛ پێکهاتوو لە رۆستەم جەهانگیری، ئەندامی دەفتەری سیاسی و محەممەد ساڵح قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران