کوردستان میدیا: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بەرپرسانی زانکۆی عولووم پزیشکیی سـنە ٣٠٠ کارمەندی کوردی ئەو زانکۆیەیان لەسەر کارەکانیان دەرکردووە.
هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان لە زاری بەرپرسی نوێنەری خەڵکی سەوڵاوا و مەریوان لە مەجلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمەوە بڵاویان کردەوە کە ٣٠٠ کەس لە کارمەندانی کوردی زانکۆی عولووم پزیشکی سـنە دەرکراون.
دەرکرانی ٣٠٠ کارمەندی کوردی زانکۆی عولووم پزیشکی لە حاڵێکدایە کە پارێزگای سـنە یەکێک لەو پارێزگایانەی ئێرانە کە لەگەڵ کەمیی هێزی مرۆیی لە بەشی سەلامەت، لەشساغی و دەرمان بەرەوڕوویە.
بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان و بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەر دەستدایە، زانکۆی عولوومی پزیشکیی سـنە لە بواری دەستنیشانکردنی سەلیقەای لە سەرەوەی سەرجەم زانکۆکانی ئێراندایە.
دەرکرانی کارمەندانی کوردی زانکۆی عولووم پزیشکیی سـنە و کارمەندانی پاراستنی ژینگەی ئیلام و هەروەها دەرکرانی کرێکارانی کورد لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگا کوردنشینەکان و جیا لەوانەش داخرانی یەکە بەرهەمهێنەر و پیشەییەکان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا رووی لە زیادبوون کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بێکاری لە ئیلام، کرماشان، سـنە و ئورمیە و ئەو پارێزگایانەی لە ریزی بێکارترین پارێزگاکانی ئێران جێگیر کردوە.