کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سنە/ هاووڵاتییەکی کورد ١٣ مانگ زیندانی بۆ بڕدرایەوە

14:09 - 6 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئیسلامییەوە بە ١٣ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی، تەیب خودایار خەڵکی گوندی ئاوێهەنگی سەر بە ژاوەرۆی سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئێرانەوە ١٣ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، تەیب خودایار لە لقی دووی دادگای ئینقلابی رێژیمی ئێران لە سنە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ١٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، رۆژی پێنج‌شەممە، رێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێسلامیەوە دەسبەسەر کرا و پاش لێکوڵینەوە بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندی سنە گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاویش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو و ماوەیەک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامی بووە.