" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە

زایینی: ٢٨-١٠-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٨/٠٦ - ١٦:٢٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە
کوردستان میدیا: کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی نەسرین قاسملوو، لەلایەن "ناهید حوسێنی"ـەوە وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی و چاپ کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناهید حوسێنی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لە شاعیران و وەرگێڕان کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، "کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا"ی وەرگێڕان کردە سەر زمانی کوردی.

ئەم کتێبە لەلایەن چاپەمەنیی "سەردەم"ـەوە لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.

11228.jpg
ناهید حوسێنی


کتێبی "ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا" لە نووسینی "نەسرین قاسملوو" هاوسەری "دوکتور قاسملوو" بەشێک لە بیرەوەرییەکانی نەسرین قاسملووی لە کوردستان‌دا لە خۆ گرتووە.

ئەم کتێبە لەلایەن نەسرین قاسملوو بە زمانی فەرانسەوی نووسراوە و لەلایەن "خوسرەو عەبدوڵلاهی" ئەندامی کۆمیتە ناوەندیی حیزبی دێموکراتەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی و لەلایەن "نیهات نویان" بە زمانی تورکی وەرگێڕان کراوە.

"هێلێن کرولیچ" ناسراو بە "نەسرین قاسملوو" تەمەن ٨٢ ساڵە و خەڵکی چێکسلواکی، لە دەستپێکی دەیەی٥٠ی سەدەی ٢٠ی زایینی لەگەڵ دوکتور عەبدولرحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری براگ ئاشنا بوو و دواتر ژیانی هاوبەشییان پێک هێنا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک