کوردستان میدیا: گۆڤاری زاگرۆس کە لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی رازیی کرماشانەوە دەردەچێ بە مەرجێک کە تەنیا لە سەدا ١٠ی بابەتەکانی کوردی بن، مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێدرا.
ماڵپەڕی خوێندکاران کە ماڵپەڕی فەرمیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، گۆڤاری فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی زاگرۆس لە زانکۆی رازی کرماشان، بەو مەرجەی کە تەنیا لە سەدا ١٠ی لە بابەتەکانی کوردی بێ، مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێدرا.
دەوترێت کە حیراسەت و کۆمیتەی چاوەدێری بە سەر بڵاڤۆک و چاپەمەنییەکانی زانکۆ بە خۆێندکارەکان رایگەیاندووە کە دەبێ لە سەدا ٩٠ لە بابەتی بلاوکراوە لەلایەن ئەو بڵاڤۆکە خوێندکارییەوە فارسی بێ ئویتریشی لە فارسییەوە بکرێتە کوردی.
بلاڤۆکی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی زاگرۆس ١٢ لاپەڕەیە، ئەو بڵاڤۆکە سەربە خۆیە و هەموو ئەرک و کارەکانی لە ئەستۆی بەڕێوەبەران و چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی رازی دایە.
یەکەمین ژمارەی بلاڤۆکی زاگرۆس لە ١٢ لاپەڕەدا لە پاییزی ئەم ساڵ چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە یەکەمین ژمارەی ئەم بڵاڤۆکەدا چەندین بابەت و پەخشان لەسەر خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانێ گونجێندراوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، چەندین بڵاڤۆکی خوێندکاری لە زانکۆکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان لەلایەن حیراسەتی زانکۆ و کۆمیتەی چاوەدێری بە سەر بڵاڤۆک و چاپەمەنی مۆڵەتیان لێ وەرگیراوەتەوە.
بڵاڤۆکی خوێندکاری هەرەوەرز، بوژان و لاهی لە زانکۆی ئورمیە، گۆڤاری چرۆ، زارووی واران، ترووسکە، برووسکە، بێستوون و شیپا لە زانکۆی کرماشان لەو بڵاڤۆکانەن کە لەلایەن بەرپرسانی زانکۆکان مۆڵەت چاپ وبڵاوکردنەوەیان لێ وەرگیراوەتەوە.