کوردستان میدیا: سبه‌ی گه‌مارۆی نه‌وتی ئێران ده‌ست پێ ده‌کات و رێژیمی ئێران له دانیشتنێکی نائاساییدا بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکان چوار سیناریۆی خسته به‌ر ده‌ستووری کار.
داخستنی گه‌رووى هورموز یه‌کێک له‌و سیناریۆیانه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی مێهر، له دانیشتنێکی نائاساییدا ئه‌ندامانی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، که سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوچوو، چوار سیناریۆی لابردنی دولار و یۆرۆ له سات و سه‌ودا نه‌وتییه‌کان، پێکهێنانی سه‌ندیکای بیمه‌ی نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کان، زیاد کردنی رێژه‌ی پاشکه‌وت کردنی نه‌وت و که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مه‌یدانه‌کانی نه‌وت، بۆته دەستووری کاریی به‌رنامەی ده‌وڵه‌ت.
سبه‌ی ١١ی پووشپه‌ڕ، ٢٧ وڵاتی ئورووپایی گه‌ڵاڵه‌ی گه‌مارۆی نه‌وتی رێژیمی ئێران به‌ڕێوه ده‌بن. ئه‌و ته‌حریمانه له‌هه‌مبه‌ر به‌رزه‌فڕییه‌کانی رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ پیتاندنی ئوران‌یۆم و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به چه‌کی ناو‌کی، له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ئورووپاوه په‌سند کراون.
سیناریۆی رێژیمی ئێران بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان
به‌گوێره‌ی راپۆرتی مێهر، رێژیمی ئێران وه‌کوو یه‌که‌مین سیناریۆ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان، ده‌یهه‌وێ دولار و یۆرۆ له ئاڵوگۆره نه‌وتییه‌کان لابه‌رێت و له جیاتیی له دراوی وڵاتانی تورکیه، هیندوستان، چین و ژاپۆن که‌ڵک وه‌ربگرێت و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی شتومه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاتانی هیند، پاکستان، سریلانکا و چه‌ند وڵاتێکی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له جێگایدا دابنێت.
سیناریۆی دووهه‌می رێژیمی ئێران، پێکهێنانی سه‌ندیکای بیمه‌ی نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کانه که به‌پێی ئه‌و، سه‌ندیکایه‌کی نوێی بیمه به مه‌به‌ستی رووماڵ کردنی ریسکی بیمه‌ی که‌شتییه نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کانی ئێران پێک ده‌هێنرێت و ئه‌و سه‌ندیکایه ئه‌رکی بیمه‌ی که‌شتییه‌کانی هه‌ڵگری به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی پێترۆشیمی وه ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکان، دامه‌زراوه‌کانی بیمه له دانی خزمه‌تگوزاری به نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کانی رێژیمی ئێران خۆیان بواردووه که ئه‌مه‌ش بارودۆخی هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێرانی تووشی گرفتێکی گه‌وره کردووه.
سییه‌مین سینارۆ، زیاد کردنی رێژه‌ی پاشکه‌وت کردنی نه‌وت له ناوچه‌ی که‌نداوی فارسه که وه‌کوو رێکارێک بۆ ده‌ور لێدانی ئابڵۆقه‌کان له به‌ر چاو گیراوه.
داخرانی گه‌رووی هورموز، یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکان
هه‌واڵده‌ریی مێهر هه‌واڵی به‌هێزتر بوونی ئه‌گه‌ری داخرانی گه‌رووی هورموز و راگرتنی که‌شتییه نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کان له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکان و گوشار هێنان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاتانه که پێویستییان به نه‌وته، بڵاو کردۆته‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌ی داخرانی گه‌رووی هورموز سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن جێگری یه‌که‌می سه‌رکۆماری رێژیمی ئیسلامیی ئێران و دواتریش له‌لایه‌ن فرمانده نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه هاتۆته ئاراوه و پاش ئه‌وه‌ش لێپرسراوانی ئه‌مریکا گوتوویانه که رێژیمی ئێران توانای داخستنی گه‌رووی هورموزی نییه.
له‌سه‌دا ٤٠ی نه‌وتی جیهان له گه‌رووی هورموز هه‌نارده ده‌کرێت وڵاتانی جیهان دەکرێت.