کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەراکروانی خۆپیشاندانەکانی پرژاندنی ئەسید لەلایەن رێژیمەوە تۆمەتی سیاسییان خرایە پاڵ

20:39 - 8 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران دەستبەسەرکراوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە پڕژاندنی ئەسیدیان بە سیاسی بوون تۆمەتبار کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حوسێن حوسێن زادە، جێگری فەرماندەری هێزە ئینتزامییەکان ئیسفەهان دەستبەسەرکراونی کۆبوونەوەکانی شاری ئیسفەهان لە بەر دەم دادگای رێژیم لەو شارە بە ضد انقلاب (رێژیمی ئیسلامیی ئێران، حیزب و لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکانی بە زیدی ئینقلاب ضد انقلاب ناو دەبەن) ناوبرد.

ئەو فەرماندەرەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئیحساساتی وەسف کردووە و رایگەیاندووە کە بۆ پێشگرتن لە سواربوونی هەندێک کەس بەسەر شەپۆلی نارەزایەتیی خەڵک پۆلیس چەندین کەس لە خۆپیشاندەرانی دەستبەسەر کردووە.

ئەو بەرپرسەی رێژیم لە درێژەی وتەکانی خۆیدا وەکوو هەموو بەرپرسانی دیکەی رێژیمی ئیسلامی، قامکی تۆمەتی بۆ سەر میدیاکان درێژ کردووە و تۆمەتی میدیاکانی لەمەڕ رووماڵ‌کردنی رووداوەکانی پڕژاندنی ئەسید قورستر لەو کەسانەی کە ئەسیدیان پڕژاندووە وەسف کرد.

هەر لەو پێوەندییەدا حەسەن فیروز ئابادی، سەرۆکی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئیران و ئەندامی شوورای باڵای تەناهی نەتەوەیی لە پەراویزی کۆبوونەوەی نەتەوەیی پەدافەندی غەیری عامل رایگەیاند: هەندێک لە میدیاکان، بەر لەوەی هەواڵی پڕژاندنی ئەسیدیان بەدەست بگەیێ سەردێڕی بابەتەکانیان ئامادە کرابوو. ئەو سەم پاشییەی میدکان لە پڕژاندنی ئەسید مەترسیدارترە.

حوسێن تەلا ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی مەجلیسیش سەبارەت بە رووماڵ‌کردنی رووداوی پڕژاندنی ئەسید دژکردەوەی نیشان دا و رووماڵ کردنی ئەو رووداوەی سناریۆ بۆ دروست کردنی قەیران لە نیزام پێناسە کرد.

هەروەها ئامۆلی لاریجانی سەرۆکی قووەی قەزائییەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگەیاندبوو کە میدیاکان بە راپۆرت بڵاوکردنەوە لە سەر پڕژاندنی ئەسید زوڵمیان لە نیزام کرد.

هەندێک لە هاووڵاتییانی ئێرانی بە هۆی هەڕەشەی پێش‌نوێژەکانی رۆژی هەینی ئێران سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی توندتر لە وریاکردنەوەی زارەکی و بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی بۆ رێنوێنیی هاووڵاتییان و بە تایبەت ژنان پێویستە، زۆربەی هاووڵاتییانی ئێرانی، ئەسید پرژاندن بە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونکیر دەزانن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامی لەم پێوەندییەدا تێدەکۆشن کە جینایەتی ئەسید پرژاندن لە ئیسفەهان‌دا بابەتێکی تاکەکەسی بخوێننەوە و رایانگەیاندووە کە ئەسید پرژاندن کارێکی تاکەکەسییە و هیچ پێوەندییەکی بە ئەمری بە مەعروف نییە.

لە نیوەی دووهەمی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا و پاش راگەیاندنی زۆرتر بوونی ئەمری بە مەعرووف و نەهی لە مونکەر و رووبەڕووبوونەوەی توندتر لە وریاکردنەوەی زارەکی و بەکارهێنانی هێز لەم بوارە لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە، شەپۆلی ئەسید پڕژاندنی بە سەر کچان و ژنان لە ئیسفەهان دەستی پێکرد و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان هەتا ئێستا زیاتر لە ١٥ قوربانی لێکەوتووەتەوە.

هاووڵاتییانی ئیسفەهانی و تارانی بە مەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی خۆیان لە ئەم بارودۆخە دەستییان بە بەڕیوەبردنی کۆبوونەوەی چەند هەزار کەسی دا و لەگەڵ دژ کردەوەی توندی هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران روبەروو بونەتەوە و دەیان کەسیان دەستبەسەر کراون.

لەو پەیوندییەدا و بەپێی راگەیندراوێک کە لەلایەن رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوورەوە بڵاو کراوەتەوە، ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران بە هۆی رووماڵ‌کردنی پەروەندەی ئەسید پرژاندن هەڕەشەی لە رۆژنامەوانان کردووە.