کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژانە لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی سڤیل لەلایەن رێژیمی بەشار ئەسەدەوە دەکوژرێن

15:28 - 9 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا لانیکەم ٢٢١ هاووڵاتی سڤیل کە یەک لەسەر سێی ئەو کوژراوانە منداڵان دەگرێتەوە، لەلایەن هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە کوژراون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە گوێرەی نوێترن راپۆرتی گرووپی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریە کە بارەگایەکەی لە لەندەنە، بە هۆی ٧٦٩ هێرشی هەوایی رێژیمی بەشار ئەسەد بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی هاووڵاتییانی سووری لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا ٢٢١ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەست داوە.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەیە کە ٧٥ کەس لەو کوژراوانە منداڵن.

جیا لە کوژراوان ئەو رێکخراوەیە بڵاوی کردووەتەوە کە لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

گرووپی چاودێرانی مافی مرۆڤ لە سووریە کە یەکێک لە گرووپەکانی چاودێر لە سەر شەڕی نێوخۆیی سووریەیە رایگەیاندووە کە شەڕی ٣ ساڵ و نیوەی نێوخۆی سووریە بووەتە هۆی ئەوەیکە لانیکەم ٢٠٠ هەزار کەس بکوژرێن.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان هێزەکانی رێژیمی ئێران لە سەرەتای شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوخۆیی لە سووریە لەو وڵاتە بەشداریان هەبووە و لە کوژران و سەرکوتی دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد رۆڵێکی بەرچاویان گێڕاوە.