کوردستان میدیا: باوکی دوو شه‌هیدی رێگای رزگاریی کوردستان له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا له ناوچه‌ی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، مام ساڵح محه‌ممه‌دیان‌پوور باوکی شه‌هیدان ره‌شید محه‌ممه‌دیان‌پوور و خورشید محه‌ممه‌دیان‌پوور خه‌ڵكى گوندی مه‌لاباسه‌کی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ و نیشته‌جێی شاری شنۆ به هۆی نه‌خۆشی و پیری، له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مام ساڵح له ساڵی ١٣٥٧ پاش ئاشکرا بوونی خه‌باتی حیزبی دێمۆکرات، په‌یوه‌ست به ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو و پاش داگیر کردنه‌وه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا. به‌ڵام پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حیزب به‌رده‌وام بوو و هه‌تا دوا چرکه‌کانی ژیانی وه‌فادار به خه‌باتی حیزب و گه‌له‌که‌ی مایه‌وه.
دوو کوڕی پێشمه‌ره‌گه‌ی مام ساڵح به‌ناوه‌کانی ره‌شید و خورشید له رێکه‌وتی ١٥ی خه‌رمانانی ١٣٦٠ی هه‌تاوی، له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شه‌هید نحۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیم له گوندی سووره دووکه‌ڵی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ شه‌هید بوون.
ته‌رمی مام ساڵح له نێو ئاپۆرای خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له گۆڕستانی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ، له قه‌راخ دوو کوڕه شه‌هیده‌که‌ی و چه‌ند شه‌هیدی دیکه‌ی رێگای رزگاریی کوردستان، به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری مام ساڵح ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد