کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشادانێکی بەرین بۆ پاڵپشتیی کۆبانی لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو

20:52 - 12 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: بە بەشداری سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی دانمارک، رێپێوانێک لە نیمچە دوڕگەی یوللاند بەڕێوەچوو.

بەپێی راپورتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک لە نیمچە دوڕگەی یوللاندی شاری ئاهوورس، بۆ پاڵپشتی لە کۆبانی رێپێوانیان کرد.

ئەم رێپێوانە هاوکات لەگەڵ ١ی نۆڤامبر، کە لەلایەن ژمارەیەک لە براوانی خەڵاتی نۆبێل و کەسایەتییە ناودارەکان وەکوو رۆژی جیهانی کۆبانی هەڵبژێردرابوو، بەڕێوەچوو،

راپۆرتی گەیشتوو لە شوێنی بەڕێوەچوونی رێپێوانەکە دەرخەڕی ئەوەیە کە ئەم رێپێوانە لە بەردەم شارەوانیی ئاهوورس دەستی پێکردوە و پاشان لە شەقامە سەرەکییەکانی شار بە وتنی دروشم بە زمانەکانی کوردی، دانمارکی و ئینگلیزی دڕیژەی پێدراوە.

پەیامی ئەو حیزب و لایەنە سیاسییانە کە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندراویەوە، بریتین لە:

-‌حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ( پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران – دانمارک لەلایەن جەمشید خوسرەوی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات، پێشکەش کرا)
- پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ پارتی رێگای راستی دانمارك
ــ پارتی دەسەڵاتداری دانمارك ( ئینهیس لیستن)

ــ بزووتنەوەی گۆران
ــ پارتی یەکیەتی دێموکراتیک (pyd)
ــ پارتی نەتەوەیی ئاشووری
ــ ئاشتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
ــ کۆما جڤاکێن کوردستان(kck)
ــ یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان

ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە وڵاتی دانمارک لەو رێپیوانە بەشدارییان کردووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، سوڵەیمان كەڵەشی، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لەم رێپێوانەدا، وتەیەکی پێشکەش کرد.