کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فینلاند/ بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆمیتەی هاوکاری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان

19:53 - 13 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: بە بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند، کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری هێلسینکی پێتەختی وڵاتی فینلاند، بەڕێوەچوو.

ئەو کۆبوونەوەیە بە بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فینلاند و بە راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر نوێنەری کۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموکرات، ئامانجەکانی پێکهاتنی کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانییانی بۆ بەشداربوان شی کردەوە و پاشان لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی کۆمیتەی هاوکاری لە فینلاند چەند باسێکی پێشکەش کرد.

لە درێژەی وتەکانی نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو دانیشتنەدا کە دوابەدوای دانیشتنە دوولایەنەکانی کۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە فینلاند پێکهات، چەندین پێشنیار لەسەر پێکهێنانی بەستێنێکی باشتر بۆ چالاکیی هاوبەشی نێوان حیزبەکانی ئەندامی کۆمیتەی هاوکاری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پەرەپێدانی کاروباری کۆمیتەی هاوکاری پێشکەش کرا و ئەو بەشە بە تێبینی و دەربڕینی بۆچوونی بەشداربوان کۆتایی پێهات.