کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هولەند/ بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی کۆبانی

14:16 - 15 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی هولەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بانگهێشتی فەرمی، لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی کۆبانی بەشداریی کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە سەر بانگهێشتی ڕێکخستنی رۆژی جیهانیی کۆبانی شاندێکی کۆمیتەی حیزب بەشداریی ئەم رێوڕەسمەی کرد.

هەر بەم بۆنەیەوە پەیامی کۆمیتەی حیزب لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی هولەندی حیزبی دێموکرات، جەعفەر مەردانبەگیـەوە خوێندرایەوە.

لە پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتدا ئاماژە بە پلێنیۆمی هەشتەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات کرا کە پشتیوانی حیزب لە خۆشک و بڕایانی کورد لە رۆژئاوا بە تایبەت بەرخۆدان لە شاری کۆبانی کرابوو.

لەو پەیامەدا هاتبوو: دیسان لەم رۆژەدا بەڵێنی خۆمان وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە کە هەموو کات بۆ پشتیوانی لە گەلەکمان لە رۆژئاوا ئامادەین.

لەم رێوڕەسمەدا جگە لە رەوەندی کوردی، پارت و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتی و نووسەر و هونەرمەندانی هولەندی بەشدار، بە خوێندنەوەی پەیام پشتیوانیی خۆیان لە کۆبانی دەربڕی.