کوردستان میدیا: له‌یلا زانا ئه‌ندام پارلمانی تورکیه ده‌ڵێ، له دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه رایگه‌یاندووه، که کوردان خاوه‌ن مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن و پرسی کورد له رێگه‌ی ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
له‌یلا زانا رۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یۆب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه، دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێناوه و ئه‌مڕۆ له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌ڤانیدا گوتی: به ئه‌ردۆگانم گوتووه، به جاران رێگای توندوتیژی ئه‌منیه‌تی تاقی کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه. هه‌ر بۆیه ئه‌م ئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆیه‌ی پارلمانی تورکیه له‌م دیداره‌دا له‌سه‌ر درێژه‌ی وتووێژ و رێککه‌وتن بۆ گه‌یشتن به ئاشتییه‌کی سه‌قامگیر پێداگری کرۆدته‌وه.
به‌وته‌ی له‌یلا زانا، له هاودیتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه، زیاد کردنی وانه‌یه‌کی ده‌رسی وه‌کوو کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاندووه، به‌ڵام په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش له هیچ وڵاتێک‌دا هیچ که‌سێک به پاره زمانی دایکیی خۆی فێر نابێت و له‌مه‌ڕ فێر بوونی زمانه‌که‌ی پاره نادات.
ناوبراو له هاودیتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیه له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه له بارودۆخی ئێستا پێویستی به هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی گه‌وره و کاریگه‌ر، پێداگری ده‌کاته‌وه و به پێویستی ده‌زانێت تێکڕای چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌و بزاڤه‌دا به‌شدار بوون.
له‌یلا زانا به هۆی هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وام له‌پێناو جێگیر کردنی دێمۆکراسی له تورکیه و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی کوردان ئه‌و وڵاته به مافه‌کانیان، شه‌ش خه‌ڵاتی گرینگی جیهانیی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌یلا زانا له ساڵی ١٩٩١ی زایینی به نوێنه‌رایه‌تیی شاری دیاربه‌کر چووه پارلمانی تورکیه و له‌گه‌ل شه‌ش نوێنه‌ری دیکه‌ی کورد له پارلمانی ئه‌و وڵاته به زمانی کوردی سوێندی یاساییان خوارد.
له‌و کاته‌دا قسه کردن به زمانی کوردی له تورکیه بۆ کوردانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه بوو.
سوێند خواردن به زمانی کوردی، لیلا زانا و چوار نوێنه‌ری دیکه بووه هۆی داسه‌پاندنی ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و پارلمانتارانه‌دا.
پاش زياتر له ١٠ ساڵ له ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی و له ژێر گوشاری یه‌کیه‌تیی ئورووپا ئه‌و چوار چالاکه کورده له زیندان ئازاد کران.
له‌یلا زانا پاش ئازاد بوون له دوایین هه‌ڵبژاردنی پارلمانیی تورکیه له ساڵی ٢٠١١ به‌شداریی کرد و وه‌کوو نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی شاری دیاربه‌کر بۆ پارلمانی تورکیه هه‌ڵبژێردرا.
له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌وڵه ئاشتیخوازانه‌کانی له‌یلا زانا له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد له کوردستانی تورکیه درێژه‌ی کێشا.
ناوبراو ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش گوتبووی، له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له ره‌جه‌ب ته‌یۆب ئه‌ردۆغان بێ‌هیوا نييه.
ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی له‌یلا زانا رێگای بۆ دانیشتنێکی دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه خۆش کرد.
پارتی داد و گه‌شه پیدان، حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیه، هه‌تا ئێستا چه‌ندین هه‌نگاوی له پێناو دابین کردنی مافی کوردان له‌و وڵاته هه‌ڵگرتووه.
شاره‌زایانی سیاسیی تورکیه، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاندووه، به‌ڵام وه‌ڵامده‌ری پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا نییه.
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامگه‌رای تورکیه هه‌روا له هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه له‌و بارودۆخه و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کوردان له وڵاتی تورکیه دایه.