کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینـــلاند لە شاری یوڤاسکۆلا

16:04 - 17 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: كوردانی دانیشتووی فینلاند دژی هێرشی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر كۆبانی، خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی فینـــلاند، كوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند، لە شاری یۆڤاسکۆلا، دژی هێرشی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی خۆپیشاندانێکان رێك خست ‌و بە مەحکووم کردنی جینایەتەكانی داعش، پشتیوانیی خۆیان بۆ كۆبانی كە بەرەوڕووی هێرشی تیرۆریستانی داعش بووەتەوە، دووپات كردەوە.

لەم خۆپیشاندانانەدا كە لە ناوەندی شاری یۆڤاسکۆلا بەڕێوە چوو، ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی دانیشتوی ئەم وڵاتە، ئەندامانی حیزبی دێموکرات و فینــلاندییەکان بەشدارییان كرد و دژی هێرشی تیرۆریستانی داعش‌ دروشمیان دا.

لەم خۆپیشاندانانەدا کە خەڵک لە ناوەندی شار کۆ بوونەوە بەڕێز عەلی مورادی ئەندامی حیزب بەزمانی فینــلاندی ئامانجی خۆپیشاندانەکەی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.