کوردستان میدیا: به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆمارگه‌ی باری که‌سیه‌تی (ثبت احوال)ی پارێزگای تاران، ساڵی رابردووه ٧٥ منداڵی ته‌مه‌ن که‌متر له ١٠ ساڵ ٣٩٢٩ کچ و کوڕی ته‌مه‌ن نیوان ١٠ هه‌تا ١٤ ساڵ، ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوه.
پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی منداڵان له ئێران، له ساڵی ١٣٨٥ هه‌تا کۆتایی ساڵی ١٣٨٩ی هه‌تاوی، له‌سه‌دا ٤٥ زیادی کردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتى هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی، ٧٥ کچ و کوڕی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوه و زیاد کردنی رێژه‌ی زه‌واجی کچانی ژێره‌وه‌ی ١٥ ساڵ له ساڵی ١٣٨٩ زیاتر له ١٠ هه‌زار که‌س له‌هه‌مبه‌ر ساڵی ١٣٨٥ زیاد بوونی به خۆوه بینیوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی رێکخراوی تۆمارگه‌ی باری که‌سیه‌تی (سازمان ثبت احوال)، له ساڵی ١٣٨٥ی هه‌تاوی، ٣٣ هه‌زار و ٣٨٣ کچی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ژیانی هاوبه‌شیان پێک هێناوه که ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی ١٣٨٩، بۆ ٤٣هه‌زار و ٤٥٩ زه‌واج زیادی کردووه.
فه‌رشید یه‌زدانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتی له مافی منداڵان رایگه‌یاند، رێژه‌ی پێکهێنای ژیانی هاوبه‌شی منداڵان، له ساڵی ١٣٨٥ هه‌تا کۆتایی ساڵی ١٣٨٩، له‌سه‌دا ٤٥ زیاد بوونی به خۆوه بینیوه.
ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که نزیکه‌ی ٧%ی منداڵانی ئێرانی له ته‌مه‌نی نێوان ١٠ هه‌تا ١٨ ساڵ، هه‌تا ساڵی ٨٥ ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوه که ئه‌م رێژه‌یه ٨٤٨ هه‌زار منداڵ له خۆ ده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی رێژیمی ئێران هیچ چوارچێوه‌یه‌ک له بواری ته‌مه‌نه‌وه بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بوونی نییه، به‌ڵام ئیزنی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش بۆ کچانی ژێره‌وه‌ی ١٣ ساڵ و کوڕانی ژێره‌وه‌ی ١٥ ساڵ، ته‌نیا به ئیزنی دایک و باوک و به لێکدانه‌وه‌ی دادگا ئه‌نجام ده‌درێت.
له یاسای ئیسلامدا کچانی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ٩ ساڵان و کوڕانی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ وه‌کوو ته‌مه‌نی گه‌وره بوون (بلوغ) دیاری کراوه، به‌ڵام رێکه‌وتننامه‌ی جیهانیی مافی منداڵان که‌سانی ژێره‌وه‌ی ته‌مه‌ن ١٨ سال به منداڵ ده‌زانێت.
پێشهاته‌کانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
به‌پێی راپۆرتی چالاکانی مافی منداڵان، پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق له ساڵه‌کانی دوایی ژیان دایه.
ئه‌و کچانه که‌له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ناچار به پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش کراون، به‌و هۆکاره‌ی که ده‌ورانی منداڵی و لاویه‌تییان به دروستی تێپه‌ڕ نه‌کردووه تووشی کێشه‌گه‌لێکی ده‌روونی ده‌بن.
خۆکوژی، هه‌ڵاتن له ماڵ، له‌شفرۆشی و منداڵانی ته‌ڵاقدراو، وه‌کوو خه‌ساره‌کانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا دینه ئه‌ژمار.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌کان سه‌باره‌ت به منداڵانی ته‌ڵاقدراو، له ساڵی ١٣٨٥ نزیکه‌ی ٢٥ هه‌زار منداڵی ته‌ڵاقدراو له ئێران‌دا هه‌یه که زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ هه‌تا ١٤ ساڵ دایه.
هۆکاره کاریگه‌ره‌کانی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
یه‌کێک له هۆکاره کاریگه‌ره‌کانی ره‌زامه‌ندیی بنه‌ماڵه‌کان بۆ ناچار کردنی منداڵانیان به پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، هه‌ژارییه.
پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له نێوان منداڵانی ئێرانی‌دا شتێکی باوه، به‌ڵام راستییه‌ک که لێره‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌یه که ئه‌و منداڵانه ناچار به پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش ده‌کرێن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، توێژینه‌وه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که زه‌واجی منداڵان، زیاتر به‌رۆکی ئه‌و بنه‌ماڵانه ده‌گرێته‌وه که له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئابووری و هه‌ژاریدا به‌ره‌وڕوون.
ئه‌خلاق و ئابڕوو یه‌کێک له هۆکاره کاریگه‌ره‌کانی زه‌واجی منداڵان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و په‌رده‌ی کچێنی بۆ بنه‌ماڵه نه‌ریتییه‌کانی ئێران و پاراستنی ئابڕوو گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.