کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆنفرانسی پارلمانی ئورووپا

15:37 - 19 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: جەمیل فەتحی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک لە کۆنفرانسی پارلمانی ئورووپا لە پەیوەندیی لەگەڵ هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانی و شوێندانەرییەکانی ئەو هێرشە لە سەر ناوچەکە بەشداری کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی گرووپی دۆستانی کورد بە هاوکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کۆنفرانسێکی تایبەتیان بە تەوەری هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانی و شوێندانەرییەکانی لە سەر ناوچە بەڕێوە برد.

جەمیل فەتحی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خاتوو مۆنیک سمیتس هاوکاری بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک لەو کۆنفرانسەدا کە لە پارلمانی ئورووپا بەڕێووە چوو، بەشداریان کرد.

ئەو کۆنفڕانسە سەرەتا بە وتاری ماری کریستیەن لە پەیوەندی لەگەڵ دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کوردستان دەستی پێکرد و بە پێشکەش کردنی چەند باسێک لەلایەن ئادەم ئوزون\'\' نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد درێژەی پێدرا.

دواتر خاتوو گابریەل زیمێر نوێنەری پارلمانی ئورووپا لە پەیوەندی لەگەڵ داعش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیە لە بەرامبەر رووداوەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە لێداونی دا.

بەشی دیکەی ئەو کۆنفرانسە بە پێشکەش کردنی بابەتێک لەلایەن خاتوو سیبالۆس بودیل ئەندامی پارلمانی ئورووپا لە فراکسیۆنی سەوز تەرخان کرابوو و ئەو ئەندام پارلمانەی ئورووپا پاڵپشتیی فراکسیۆنەکانی پارلمانی ئورووپای لە گەلی کورد راگەیاند.

\'\'کامران مەتین\'\' مامۆستای زانکۆی لەندەن لەو کۆنفرانسەدا سەبارەت بە دەوری حیزب و لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت دەوڵەتی تورکیە چەند باباتێکی پێشکەش کرد.

لە بەشی کۆتایی ئەو کۆنفرانسەدا ساڵح موسلم لە پەیوەندی لەگەل دۆخی ئێستای کوردستانی سووریە لێدانی دا و کۆنفرانسەکە بە ی بەشداربووان و وڵامدانەوەی پێشکەشکەران کۆتایی پێهات.