کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ خوێندکاری کورد لە کرماشان دەستبەسەر کران

12:53 - 22 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: پاش بەڕیوەچوونی جەژنی خاوەنکار، سێ خوێندکاری کوردی یارسانی بە ناوەکانی بە سوبحان رەحیمی، وەحید فرودی و جەهانگیر سەلیمی لەلایەن هیزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە کرماشان دەستبەسەر کران.

کۆمیتەی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ، هەواڵی دەستبەسەر کرانی سێ خوێندکاری کوردی یارسانیی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە بەردەم زانکۆی رازی کرماشان، بڵاو کردەوە.

11371.jpg
وەحید فروودی و جهانگیر سەلیمی

بەپێی ئەم راپۆرتە، دووچالاکی خوێندکاری زانکۆی رازی کرماشان وەحید فروودی و جهانگیر سەلیمی لە بەردەم زانکۆی رازی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ئەو دوو خوێندکارە، خوێندکارێکی دیکە بە ناوی سوبحان رەحیمی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە دراوەتە بەر لێدان و دواتر دەستبەسەر کراوە.

وەحید فروودی و جهانگیر سەلیمی

هێزە لیباس شەخسییەکان کە دەمانچە و بێ‌سیمیان پێ بووە، وێڕای سووکایەتی کردن لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو سێ خوێندکارە کوردە، بە توندی لێیان داون.

هەتا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو سێ خوێندکارە کوردە یارسانییە و شوێنی راگرتنیان بۆ بنەماڵەکانیان روون نەبووەتەوە.