کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ پاش تێپەڕ کردنی ٤ ساڵ زیندان لە زیندانی ئورمیە، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، هادی رەسوڵی، خەڵکی شاری شنۆ، پاش ٤ ساڵ راگیران لە زیندانی ئورمیە، لەلایەن دادگای ئیبقلابی ئورمیەوە ٦ ساڵ حوکمی تەعزیری بۆ بڕایەوە.
هادی رەسوڵی، پاش مانگرتنەکانی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی، کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئیعدامی ٥ چالاکی سیاسی کورد بەڕێوەچوون، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ی هەتاوی، رێژیمی ئیسلامی ئێران ٥ چالاکی سیاسی کوردی بە نێوەکانی شیرین عەلەمهوولی، فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، ئیعدام کرد.
بەپێی راپۆرتی ئەم سەرچاوەیە، لە ماوەی ٤ ساڵ زیندانی هادی رەسوڵی، بنەماڵەکەی چەند جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون بەڵام نەیانتوانیوە کوڕەکەیان ببینن.