کوردستان میدیا: دوو زیندانیی سیاسیی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان ئیعدام کران.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی مەدەنی و سیاسی، هەواڵی ئیعدام کردنی دوو زیندانیی سیاسیی بەلووچی لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان بڵاو کردەوە.
وەحید شەهبەخش تەمەن ٣٠ ساڵ و مەحموود شەهبەخش تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی زاهیدان، پاش تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە دەستبەسەر کرانیان و ناڕوونیی چارەنووس، ئیعدام کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە بەلووچە، بەهاری ساڵی ١٣٩١ لە هێرشێکی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات و بنکەی مێرسادی سەر بە سپای قودس، دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دادوەر ماهـگوڵیـەوە سەرۆکی لقی دادگای ئینقلابی زاهیدان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی رێژیمی ئیسلامی بە ئیعدام مەحکووم کرابوون.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد، عەرەب و بەلووچ بە تۆمەتی ساختەکاری دەستبەسەر و مەحکووم دەکات.
پێشێلکردنی مافی نەتەوەکانی ئێران، بە دەیان جار لەلایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی رەخنەی لێ گیراوە ، بەڵام بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت دۆخی مافی نەتەوەکانی دانیشتووی وڵاتی ئێران و پێڕەوانی مەزهەب و ئایینە جیاوازەکان پاش هاتنە سەر کاری رۆحانی نالەبارتر بووە و هیچ نیشانەیەک لە باشتربوونی بەرچاو ناکەوێت.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ساڵی رابردوو حەسەن رۆحانی بە وادە و بەڵێنییەکانی تایبەت بە باشترکردنی دۆخی مافی نەتەوەکانی دانیشتووی ئێران بوو بە سەرکۆماری رێژیمی ئێران.