کوردستان میدیا: پێنجەمین سمیناری تەشکیلاتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ژێر دروشمی لاوان، نوێنگه‌ی خه‌بات و به‌رخۆدانن بە بەشداریی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش کۆنگره‌ی شه‌شه‌می خۆی به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک بۆ زیاتر ئاشنابوون به کاری رێکخراوه‌یی و ئاگاداربوون له سه‌رجه‌م باس و بابه‌ته‌کان و بڕیار و چالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک سمینارێکی ته‌شکیلاتی بۆ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی ئه‌و رێکخراوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
رۆژی هه‌ینی رێکەوتی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٣ی هەتاوی، سمیناری تەشکیلاتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کار و چالاکی و رێکخستنەوەی سیستەمی تەشکیلاتی رێکخراوەیی، بە ئامادەبوونی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات و کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسی و به‌رپرسی ناوه‌ندیی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فواد خاکی به‌یگی سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان، لە بنکەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوان بەڕیوەچوو.
له‌و سمیناره‌دا سیستمی کاری ته‌شکیلاتی رێکخراوەکە به ته‌واوه‌تی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات و ئه‌ندامان له‌سه‌ر بنه‌مای فۆرمه کارییه‌کان به‌تایبه‌ت فۆڕمی چالاکی، لێک جیا ده‌کرێنه‌وه و له‌و پەیوه‌ندییه‌دا پڕۆژه‌ی کاری ته‌شکیلاتی رێکخراو، راگه‌یه‌ندرا.
له دەستپێکی سمینارەکەدا چەند ساتێک راوەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان راگه‌یه‌ندرا و دواتر لەلایەن ئارەش محەممەدیوە ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ته‌شکیلاتی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان، بەرنامەی کاری سمینارەکە بۆ ئامادەبوان شی کرایەوە.
به‌رنامه‌ی کاریی سمینارەکە ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی له‌خۆ گرتبوو:
- دواین ئاڵوگۆڕه‌کان و هه‌ڵویستی حدکا له‌و پەیوه‌ندییه‌دا
- راپۆرتی سه‌ردانی سکرتێری گشتی یەکیەتی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
- راپۆرتی ته‌شکیلاتی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات
- راپۆرتی سه‌رجه‌م کۆمسیۆنه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان
- شیکردنه‌وه و باس کردن له‌سه‌ر پڕۆژه کارییه په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی حەوتەم
- خستنه به‌رباسی پرۆژه‌ی کاری و راپۆرتی چالاکییه‌کانی کۆمیته‌کان
کاتژمێر ٩ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی یه‌که‌م جه‌له‌سه‌ی کاری سمینار ده‌ستی پێ‌کرد که باسێک بوو لە سەر سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆرستی داعش و رۆڵی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو بارەوە؛ کە لەو پەیوەندییەدا مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند باسێکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد.
مستەفا هیجری لە باسەکەیدا، چۆنیەتی و هۆکاری سەرهەڵدانی داعش و رۆڵی رێژیمی ئیسلامی ئێران لە ئاراستەکردنی ئەو گرووپەی، شی کردەوە.
هیجری هەروەها لە درێژەدا رایگه‌یاند که لاوان ده‌ورێکی کاریگه‌ریان له به‌ره و پێشچوونی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌که‌ماندا له‌ئارادان هه‌بووه و هەیە؛ بۆیه له‌و قۆناغه‌دا لاوانی کورد و به‌تایبه‌تی لاوانی دێموکرات به لێکۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوونی زیاتر وردبینانه له ئالووگۆڕهکان بڕوانن و ته‌نیا رواڵه‌تی رووداوه‌کان له‌راگه‌یاندنه‌کاندا، نه‌بینن.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات‌دا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە که حیزبی دێموکرات هه‌رده‌م خوازیاره به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێڕن و سه‌رده‌میانه لاوانی نێو ریزه‌کانی خۆی په‌روه‌رده بکات و له‌راستای وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد، ئاشنایان بکات.
پاشان، بەشداربوانی سمینار را و سەرنجەکانی خۆیان لەو پەیوەندییەدا خستە بەرباس و لەلایەن مستەفا هیجریـەوە، وەڵامی بەشداران درایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی سمینارەکەدا بەڕێز فواد خاکیبەیگی لە پەیوه‌ندی لەگەڵ سه‌فه‌ری ئه‌م دوایانه‌ی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات باسێکیان پێشکه‌ش کرد.
پاشان بەڕێز جەلال رەوانگەرد باسێکی گشتی لەسەر تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان و راپۆرتی ته‌شکیلاتی هه‌ر سێ مێحوه‌ری ته‌شکیلاتی نهێنی و هه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و رێنماییە تەشکیلاتییەکان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و پڕۆژه‌ی کاری ته‌شكیلاتی هەتا سمیناری داهاتووی یه‌کیه‌تیی لاوانی بۆ به‌شداران شی کرده‌وه.
لە بڕگەی دواتردا هەرکام لە نوێنەری کۆمیسیۆنەکانی راگه‌یاندن، په‌روه‌رده و پەیوه‌ندییه‌کان، به‌ڕێزان: \'\'ئەژین شێخی، فەڵاح رەحیمی و چرۆ سۆهرابی\'\' راپۆرتی کاری و چالاکی شەش مانگی رابردووی ئه‌و ٣ کۆمیسیۆنه و گەڵاڵەی کارییان بۆ شەش مانگی داهاتوو خستە بەر باس.
لە باسەکەی ئەژین شێخی، نوێنه‌ری کۆمیسیۆنی راگه‌یاندن ئاماژە بە بڕیاری هەیئەتی ئیجرایی کرا کە تێیدا هاتبوو \'\'هیچ ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان بۆی نییە دیفاع یان رێکلام بۆ هیچ لایەنێک جگە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و رێکخراوە دروون حیزبییەکان لە رێگەی هەموو جۆرەکانی راگەیاندنەوە بکات، و له‌ئه‌گه‌ری ئه‌و کاره‌دا سزا دەدرێت.
پاش باسی هه‌رکام له نوێنەری کۆمسیۆنه‌کان، له بڕگه‌ی سێهه‌می باسه‌کان جه‌له‌سه‌ی دووهه‌م که ته‌رخانکرابوو بۆ شیکردنه‌وه‌ی بڕیار و په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌کیه‌تیی لاوان له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌لال ره‌وانگه‌رد جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان، ئاوڕێکی له ئاییننامه کارییه‌کان له‌وانه ئایینامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و کۆمسیۆنه‌کان و کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان و هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه‌ی کاریی یه‌کیه‌تیی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ سه‌رجه‌م به‌شداران شیکرده‌وه.
پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ و لهجهلهسهی سێهه‌می کاری سمینارکەدا، به‌شی یه‌که‌می ته‌رخانکرابوو بە دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتووانی چالاکییه‌کانی لاوان که به‌پێی ره‌واڵی کاری هه‌ر کام لهسمینارهکان سێ لاو وه‌ک لاوی سه‌رکه‌وتوو ده‌ستنیشان دهکرێنکە بریتی بوون لە:
به‌ڕێزان: دیاکۆ مه‌سعوودی، ئاویه‌ر شێخی و فه‌رهاد ئه‌مینی وه‌ک لاوی سه‌رکه‌وتوو ده‌ستنیشان کران، هه‌روه‌ها به‌شێکی به‌رچاو له‌ئه‌ندامانی چالاکی کۆمیته‌کان ته‌شویق کران.
له‌درێژه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتووانی خوله په‌روه‌رده‌ییه‌کانی ماوه‌ی وه‌رزی رابردوو دابه‌شکرا.
هه‌روه‌ها رێزگیرا له‌هاوکاری و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئۆرگانه حیزبیه‌کان که له راستای باشتر به‌ڕێوه‌چوونی تێکۆشانه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا، رۆڵێکی به‌رچاویان گێڕاوه.
بڕگه‌ی دووهه‌می جه‌له‌سه‌ی سێهه‌م تەرخان کرابوو بە راپۆرتی کاریی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان، که‌هه‌رکام لهنوێنەرانی کۆمیتەکان راپۆرتی کاریی شەش مانگی خۆیان پێشکەش کرد و بەرنامەی کارییان بۆ شەش مانگی داهاتوویان خستە بەرباس.
بر گەی کۆتایی سمینارکە باسی ئازاد بوو کە لەلایەن بەشداربوانەوە به رەخنە و پێشنیار بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کار و چالاکییه‌کانی رێکخراوە، سمیناره‌که ده‌وڵه‌مه‌ند کرایه‌وه و پرسیاری به‌شداربوان سه‌باره‌ت به‌کار و چالاکییه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێزان جه‌لال ره‌وانگه‌رد و فواد خاکی بەیگی، سکرتێر و جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه وه‌ڵام درایەوە.