کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکرات لە رێوڕەسمی پرسەی دایکی کەماڵ شاکر

18:01 - 13 پووشپەڕ 2712

کوردستان میــــــــدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە رێوڕەسمی پرسەی دایکی کەماڵ شاکردا بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەریی حیزبی دێمۆکرات، لە رێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی خاتوو گوڵزار دایکی بەڕێز کەماڵ شاکر سکرتێری گشتیی حیزبی شیوعی کوردستان، بەشداریی کرد و پرسە و هاوخەمیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی پێ‌ راگەیاندن.

1472.jpg


هاورێیانی حیزبی شیوعی بەگەرمی پێشوازییان لە هەیئەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کرد و سوپاسی بەشدارییان لەو پرسەیەدا کرد.