کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ده‌وره‌ی ٢٠٣ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه له فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ده‌وره‌ی ٢٠٣ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه له فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به به‌شداریی خاتوو ناهید حوسێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و ژماره‌یه‌ک کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌ڕێوه‌چوو.
بڕگه‌ی یه‌که‌می رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و رێژه‌ی نیزامی و هه‌روه‌ها شه‌ڕی سه‌رنێزه و بڕینی مه‌یدانی مه‌وانیع ده‌ستی پێ‌کرد.
بڕگه‌ی دووهه‌می رێوره‌سمه‌که له ساڵۆنی فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامی به‌ڕێوه‌چوو و له ده‌سپێکدا به‌ڕێز سه‌لام ئیسماعیل‌پوور ئه‌ندامی راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ٢٠٣ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه چه‌ند وتەیەکی پێشکەش کرد کە تێیدا بارودۆخی رێژیم له ئاست جیهان و ناوچه و پرسی هەرچی زیاتر ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمەی لە ئاستی جیهان و ناوچە هێنایە بەرباس.
دواتر راپۆرتی ئامووزشیی فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێمۆکرات له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا موختار به‌ده‌خشـه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان راپۆرتی ده‌وره‌یی ٢٠٣ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن که‌یوان دروویی به‌شداربووی ده‌وره‌وه پێشکه‌ش کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا شیعرێک له‌ژێر ناوی کانیی وره به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز شه‌ریف فه‌لاحەوە خوێندرایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا خه‌ڵات به سه‌ر سه‌رکه‌وتوانی ده‌وره‌که که‌له بواری نه‌زم و دیسیپلین، وه‌رزش و وانه ده‌رسییه‌کانی فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران‌دا با‌شترین بوون، دابه‌ش کرا.
له نێوئاخنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین گۆرانی به زاراوە جۆراوجۆره‌کانی زمانی کوردی له‌لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره‌وه پێشکه‌ش کرا.