کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی شاندی کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکان لە پارلمانی بریتانیا

15:27 - 29 خەزەڵوەر 2714

کوردستان مییا: شاندێک بە نونەرایەتی لە کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکان کە کومیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکێک لە ئەندامانی ئەم کوڕەیە، لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی بریتانیا لە بواری کاروباری پارلمانی ئەو وڵاتە، پارلمانتار توام براک و جێگری سەرۆکی پارلمان چاوپێکەوتنیان پێک هێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکان لە پارلمانی بریتانیا لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی سیاسی کۆبوونەوەیەکیان پێک‌هێنا.

شاندی کۆمەڵەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان کە سلێمان مورادیان، بەرپرسی کومیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی تێدا بەشداربوو، لە ماوەی ئەو چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ توم براک لە حیزبی لەسەر دەسەڵاتی لێبەراڵ دێموکرات و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری پارلمان دانیشتنیان هەبووە.

لەم چاوپێکەوتنەدا، لەسەر هێرشەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش بۆ سەر کوردستان، یارمەتیی نیزامی و مرۆیی وڵاتانی ئورووپایی و بە تایبەت بریتانیا بۆ کوردستان، پێشلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە و نالەبارتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ پاش هاتنە سەر کاری حەسەن رۆحانی، باس و راگۆڕینەوە کرا.

لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا توم براک خۆڕاگریی نەتەوەی کوردی لە شەڕی درێژخایەنی گرووپی تیرۆریستی داعش بەرز نرخاند و پشتیوانی هەموولایەنەی خۆی لە نەتەوەی کورد راگەیاند.