کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

13:19 - 3 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و دەستبەسەریان کردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی تارنەما، سەر لە بەیانی رۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە و چالاکی کرێکار فەردین میرەکی، دەستبەسەریان کردووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران پاش ئەوەی کە بە بێ موڵەتی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، کەرستەی شەخسیی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان پشکنیوە.

فەردین میرەکی پاش دەستبەسەر کردن بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەر کرانی هیچ زانیارییەک نەخستراوەتە ڕوو.

هەرلەم پێوەندییەدا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گامێشگولیی سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری میاندواو، دەستبەسەر کرا.

ئەو سەچاوەی هەواڵە، کەسیەتی ئەم هاووڵاتییەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم دەستبەسەر کراوە سەعید سپاهی راگەیاندووە و سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی زانیارییەکی نەخستووەتە ڕوو.