کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان, به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیسراییل و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان و هه‌وڵدان بۆ پشێوی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کران.
هه‌واڵده‌ریی ته‌ره‌ند له راپۆرتێک‌دا بڵاوی کردۆته‌وه، حوسێن ئۆف و حاجی زاده دوو هاووڵاتیی ئازه‌ربایجان که‌له کێبڕکێی گۆرانی‌بێژیی یۆرووژیژن له باکوو، که بووه هۆی ناکۆکی سیاسیی نێوان رێژیمی ئێران و ئازه‌ربایجان، بانگهێشتی به‌شداری کردن له فستیڤاڵی شیعری شاری مه‌راغه کرابوون. به‌ڵام پاش به‌شداری له‌و فستیڤاڵه و له کاتی گه‌ڕانه‌وه له رێکه‌وتی ١٣ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی له شاری ته‌ورێز ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئازه‌ربایجان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ی خۆیدا ده‌ڵێ، هه‌تا ئێستا سێ نووسراوه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، راده‌ستی رێژیمی ئێران کراوه و خوازیاری ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی کوسنووڵخانه‌ی وڵاته‌ی به‌و دوو هاووڵاتییه‌یه، به‌ڵام رێژیمی ئێران هه‌تا حه‌وتووی رابردووش هیچ وه‌ڵامێکی به داخوازیی کۆماری ئازه‌ربایجان نه‌دابووه‌وه.
حه‌وتووی رابردوو وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند که رێژیمی ئێران تۆمه‌تی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئازه‌رییه‌ی به هه‌وڵدان بۆ کرده‌وه‌ی جینایەتکارانه له قه‌ڵه‌م داوه.
له درێژه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا کۆماری ئازه‌ربایجان لانی‌که‌م ٤٠ که‌سی به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ رێژیمی ئێران، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سپای پاسداران و داڕشتنی پلان بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له باکوو، ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.