کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنان قوربانیی ماددە هۆشبەرەکانن

14:23 - 6 سەرماوەز 2714

ژنان هەمیشە سەرەکیترین قوربانیانی زۆربەی خەسار و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانن کە ماددە هۆشبەرەکان یەکێ لەو گرینگترین خەسارانەیە.

11496.jpg
ئامانج کوردستانی

بە راستی ژنان قوربانیی ماددە هۆشبەرەکانن و رۆژ بە رۆژ رێژەی ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرکان ڕووی لە زیادبوونە.

هۆکارگەلێکی زۆر هەن کە کاریگەرییان هەیە لەسەر گیرۆدەبوونی ژنان بە ماددە هۆشبنەرەکان و لەوانە:

_ نەبوونی ئازادی و ئاسایش لە کۆمەڵگا.
ــ نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردەوفێرکاری بە شێوەیەکی دروست و دوور لە دەستێوەردانی ئیسلامی سیاسی.
ــ نەبوونی هیوا بە داهاتوو .
ــ لێک هەڵوەشانەوەی پیکهاتەی بنەماڵە.
ــ نەبوونی دەرەفەتی گونجاو بۆ بەسەربردنی کات لە دەرەوە بە شێوەیەکی گونجاو.
ــ درز کەوتنەنێو جیلی کۆن و جیلی نوێ.
ــ پەرە سەندنی توندوتیژی بنەماڵەیی و بێ باوەڕی لە ناو بنەماڵەدا.
ــ ژیان کردن لە گەڵ هاوسەری گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرەکان.
ــ نەبوونی رێکخراوی شارەزا بۆ یارمەتی دانی هاووڵاتیان.

لە واقیع دا دەتوانین بڵێین کە نیوەی ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرەکان لە رێگای هاوسەرەکانیانەوە تووش دەبن .

پیاوانی گیرۆدە بۆ ئەوەی پێش ڵە نارەزایەتیی ژنەکانیان بگرن بە هەر شێوازێک هەوڵ دەدەن ژنەکانیان گیرۆدە بکەن .

بە پێی ڵیکۆڵینەۆەکان ،ژنانی گیرۆدە بە ماددە هۆشبەرکان لە بواری فیزیۆلۆژی و دەروونی خەساری زۆرتر دەبینن بە نسبەت پیاوان .
لەبواری کۆمەڵایەتیەوە ژنانی گیرۆدە زیاتر تووشی پەراۆیز خستن دەبن، بەتایبەتی لە لای بنەماڵە و نیزیکەکانیانەوە .

لە بەر ئەوە گیرۆدە بوونی ژنان وەک نەخۆشی چاوی لێناکرێت ، بەڵکوو وەک بابەتی بەلاڕێدا چوونی ئەخلاقی چاوی لێدەکرێ.

ژنانی گیرۆدە بە هۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئابووری، بۆ سەندنی ماددە هۆشبەرەکان تووشی بەلاڕێدا چوون دەبن، وەک لەشفرۆشی یان بازرگانی ماددە ‌هۆشبەرەکان و تاوانەکانی تر کە ئەمانە دەبنە هۆی گرتن و زیندانی کردنیان و لە ناو زیندانەکانیشدا بە هۆی نەبونی بارودۆخێکی گونجاو و نەبوونی پێداویستیی دەرمانی و پێوێست و بەکار هێنانی هاوبەشی دەرزی، تووشی نە خۆشییەکانی ئیدز و هیپاتیت دەبن .

لەواقیع دا مەسەلەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئسلامیدا لە گرفتێکی کۆمەڵایەتیەوە بووە بە گرفتێکی سیاسی .
سوپاهی پاسداران و وزارەتی ئیتڵاعات گەورەترین بەرهەم هێنەرو بڵاوکەرەوەی ماددە هۆشبەرەکانن و زیاتر لە شارو گوندە کوردنشینەکان ئەو بەرنامەیە بەڕێوە دەبەن.

پێشترماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتانی دەرەوە وەک ئەفغانستان دەهاتە ناو ئێران، بە ڵام ئێستا شارو گوندەکانی ناوخۆ بوونەتە ناوەندی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرە دەستکردەکانی وەک کراک و شیشە .

زۆربەی ئەو مەوادانە لە تاقیگاکانی ناو خۆی ئێران بەرهەم دێت. بە داخەوە زیاتر لە ناوچە کوردنشینەکان وەک سەردەشت کە رێژیم هیچ هەنگاوێکی بۆ داخستنی ئەۆ ناوەندانە هەڵ ناگریت.

کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بۆ سەرکوت کردنی دەنگی نارەزایەتیی خەڵک، پێکهاتەی کۆمەڵگا لێک بترازێنێ و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەست لە هیچ پیلانیک ناگێڕێتەوە و پەرەپیدان بە ماددە هۆشبەرەکان یەکێک لەو پیلانانەیە .

کۆماری ئیسلامی وڵاتی ئێرانی کردوەتە زیندانێکی گەورە کە کەس مافی رادەربرینی نیە و هەر جۆرە چالاکیەکی فیکری و سیاسی قەدەغەیە و بە گشتی خەڵک لە مافە ئنسانییەکانی بێبەشە .

بڕێک لە خەڵک بۆ ئەوە لەو گرفتانە دەرباز بن، دەکەونە رێگایەک کە کۆماری ئسلامی بۆیانی هێشتۆتەوە .ئەویش ماددە هۆشبەرەکانە بە رێژەیەکی زۆر و بە نەرخێکی کەم.

بەڵام نابێ دست لە سەر دست دانێین و تەسلیمی ئەو بارودۆخە دڵتەزێنە بین .

ژنانی کۆمەڵگای ئێمە هەروەها کە لە مێژوودا و لەم دواییانە لە کۆبانی، بەتەواوی بەدونیایان سەلماند لە دژوارترین بارودۆخەکاندا بەردەوامن و شان بە شانی پیاوان تێکۆشاون و هیچکات کۆڵیان نەداوە .

ئێستایش پێوێستە کۆڵ نەدەین و نەکەوینە داوی ماددە هۆشبەرەکان کە بە راستی ماڵ ۆیرانکەرە.

بەڵکۆ دەبێ بۆ دەرباز بوون لەو بارودۆخە دڵتەزێنە و بۆ ژیانێکی تەندروست و ئازاد و بنیادنانی کۆمەڵگایکەی دێموکرات، شانە بە شانی یەکتر هەوڵ بدەین .

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە