کوردستان میدیا: چالاکانی مافی مرۆڤ ئه‌هواز ڤیدیۆیه‌کیان له ماڵپه‌ڕی یووتووب بڵاو کردۆته‌وه که تێیدا ٤ چالاکی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی له‌سه‌ر بێ‌تاوانی و ویستی ئاشتیخوازنه‌ی یان پێداگری ده‌که‌نه‌وه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا چالاکانی له‌سێداره دراوی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی، داوایان له رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌د شه‌هید، راپۆرتنێری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه بۆ راگرتنی سزای سێداره ئه‌وان هه‌وڵ بدات، به‌ڵام پێش بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌یامه‌که، سزای سێداره‌ی ئه‌و چوار لاوه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ڤیدیۆیه که له‌لایه‌ن چالاکانی ناوچه‌یی بڵاو بۆته‌وه، ته‌ها، عه‌باس و عه‌بدولڕه‌حمان حه‌یده‌ریان که پێکه‌وه برا بوون و هه‌روه‌ها عه‌لی شه‌ریفی، له پاڵ یه‌ک دانیشتوون و له‌سه‌ر به‌شداری له خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه له‌دژی هه‌ڵاواردن و سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی ئێران پێداگرییان کردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سزای دژایه‌تیی خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئه‌نجام دانی تاوان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌ره‌وڕوو بونه‌وه.
عه‌لی شه‌ریفی ده‌ڵێت: له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ٢٦ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٨٤ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه به چه‌کی گه‌رم، گازی ژه‌هراوی و فرمێسک‌هێنه‌ر هێرشمان کراوه‌ته سه‌ر و به چاوی خۆمان کوژران و بریندار بوونی چه‌ندین که‌سمان وه‌کوو یوونس و یووسف شمووسی دیت.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئێمه له هه‌ر لایه‌که‌وه دژایه‌تیی توندوتیژی و تیرۆریزم ده‌که‌ین و مافی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و له رێگای به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان داوا ده‌که‌ین. ئێمه بێ‌تاوانین و تۆمه‌تی دژایه‌تیی خوا و پێغه‌مبه‌ر و تاوان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، و سزای سێداره له دادگایه‌کی نادادپه‌روه‌رانه به‌سه‌رماندا سه‌پا.
ته‌ها حه‌یده‌ری چالاکێکی دیکه‌ی سیاسی له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌ڵێت: له ژووره تاریکه تاکه که‌سییه‌کان له کاتێکدا چاومان داپۆشرا بوو، توندترین ئه‌شکه‌نجه رۆحی و جیسمی کراوین.
ناوبراو وتی: له‌گه‌ڵ برا و هه‌ڤاڵانم له راپه‌ڕینی ٢٦ی خاکه‌لێوه، که راپه‌ڕینی هه‌ژاران، پێخواسان و چه‌وساوه‌کان بوو، به‌شداریمان کرد. ئێمه له دژی به فارس کردنی ناوچه‌که و هه‌ڵاواردن راپه‌ڕینمان کرد و کاتێک که کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌مان به‌ڕێوه برد، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراین.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: من و برا و هاوڕێیانم هه‌ڕه‌شه‌مان لێکراوه که ئه‌گه‌ر هاوکارییان نه‌که‌ین له‌گه‌ڵ سزای مه‌رگ به‌ره‌وڕو ده‌بینه‌وه.
هه‌واڵی له سێداره دانی ئه‌و ٤ چالاکه ئه‌ره‌به ئه‌هوازیه له رێکه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به بنه‌ماڵه‌که‌یان راگه‌یه‌نرا.