" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

وێنەگرێکی کورد دیپڵۆمی شانازیی لە فیستیڤاڵێکی وێنەگریی ئامریکا بە دەست هێنا

زایینی: ٠٣-١٢-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٩/١٢ - ١٢:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
وێنەگرێکی کورد دیپڵۆمی شانازیی لە فیستیڤاڵێکی وێنەگریی ئامریکا بە دەست هێنا
کوردستان میدیا: وێنەگری کوردی خەڵکی مەهاباد لە فیستیڤاڵی "لوسی ئاوراد"ی ئامریکا دیپڵۆمی شانازیی پێ بەخشرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، وێنەگرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "مەنسوور محەممەدی" کە بە وێنەیەکەوە لە فیسیتڤاڵی نێودەوڵەتیی لوسی ئاواردی ئامریکاوە بەشداری کربوو، خەڵاتی بەدەست هێنا.

لە وێنەی ئەم وێنەگرە کوردەدا، دیمەنێک لە گوندی " خورینج"ی سەر بە پیرانشار کە تێیدا پۆلێک حاجی لەق‌لەق لەسەر تاشەبەردێک هێلانە دەکەن، نەخشێندراوە.

فیستیڤاڵی لوسی ئاواردی ئامریکا بە بەشداری ٢٧ هەزار وێنەگر لە ١٠٤ وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

مەنسوور محەممەدی، وێنەگری کورد خەڵکی مەهاباد هەتا ئێستا ٥ خەڵاتی لە ئەم فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییە و چەندین خەڵاتی دیکەی فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەدەست هێناوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا