" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

فیلمی "مەردان"ی بەتین قوبادی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "گۆوا" لە هیندستان نمایش کرا

زایینی: ٠٣-١٢-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٩/١٢ - ١٦:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فیلمی
کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" لە چل‌و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "فیلمی گۆوا"ی وڵاتی هیندستان نمایش کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی "مەردان" نوێترین بەرهەمی سینەماكاری كورد "بەتین قوبادی" لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە چل‌و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گۆوا لە وڵاتی هیندستان نمایش كرا.

ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دێتە ئەژمار، لە شاری "گۆوا"ی وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو و دوایین بەرهەمی سینەماکارانی ناوداری جیهانی تێدا نمایش کرا.

دوای نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "مەردان" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی کانادا، ئەم فیلمە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ کاندیدبوون لە ٨٧مین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار بۆ ساڵی ٢٠١٥ی زایینی دەستنیشان کرا.

چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی بڵاوکەرەوەی جیهانی فیلم وەک "ئێم.کەی ٢" (2MK)، "وایلدبانچ" (Wildbunch)، "وێرسیتالە فیلمز" (Versatile films داوای بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە کوردییەیان لە ئاستی جیهاندا کردووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا