" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئاڵمان/ خەڵاتی بلاک بێرلین درایە سینەماکارێکی کورد

زایینی: ٠٤-١٢-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٩/١٣ - ١٥:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئاڵمان/ خەڵاتی بلاک بێرلین درایە سینەماکارێکی کورد
کوردستان میدیا: خەڵاتی یەکەمی فیلمی فێستیڤاڵی "بلاک بێرلین"ی ئاڵمان بە سینەماکارێکی کوردی خەڵکی مەریوان پێشکەش کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی "بلاک بێرلین"ی ئاڵمان بەڕێوەچوو و تێیدا خەڵاتی فیلمی یەکەم بە "داری بادام"ی بەرهەمی سینەماکاری کورد، موختار مەعسومیان درا.

فیلمی "داری بادام" بە ئامادەکاریی موختار مەعسومیان، لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا، خرایە سەر پەردەی سینەما.

فیلمی داری بادام ژیانی کچێک بە ناوی "ئاوات" دەخاتەڕوو کە دوای لەدایکبوون لە ناو بنەماڵەیەکی کورددا لەگەڵ داب و نەریت نۆرمەکان بەرەوڕوو دەبێتەوە و دواتر دەچێتە ناو دونیایەکی نوێ کە لەگەل هەورازونشێوەکانیتر، یەک ناگرێتەوە.

رەنگدانەوەی روانگە نازانستییەکانی خەڵک لە بیرکردنەوە و بابەتی وەک پزیشکی، جوانناسی و ئایینی و هۆکاری مانەوەی ئەو تێڕوانینە لە نێو خەڵک بە گشتی، ناوەڕۆکی فیلمی داری بادام پێک دێنن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک