کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سایین‌قەڵا/ درێژەی پشکنینی ماڵی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە

20:31 - 13 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر و بە شێوەی نایاسایی لە سایین‌قەڵا هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییانی کورد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیمی ئێران بە بیانووی جۆاروجۆر وەکوو کۆکردنەوەی ماهوارە و چەک، بێ مۆڵەت و بە شێوەی نایاسایی هێرش دەبەنە سەر ماڵی هاووڵاتییانی کورد.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران بە بیانووی کۆ کردنەوەی ماهوارە، ماڵی هاووڵاتیانی کوردیان پشکنیوە.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی سەروجەی کۆن لە وتووێژیکدا لەگەڵ هەواڵنێری ماڵپەڕێ کوردستان میدیا رایگەیاند کە هێزەکانی رێژیمی ئێران هێرشیان کردوەتە سەر ئەو گوندە و ماڵی هاووڵاتییانی کوردیان بە بیانووی کۆ کردنەوەی ماهوارە پشکنیوە.
رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەتیەکانی رێژیمی ئیسلامی چوونەتە گوندی حاجی‌ئاوا و بە بیانوی هەبوونی چەک و چۆڵ کە لەلایەن هاووڵاتییانی کورد وەک بیانویەکی دەستکرد ناوی لێدەبرێ، ماڵەکانیان پشکنیوە.
هەروەها چوونە ژوورەوەی نایاسایی و بە بێ موڵەت بۆ نێو ماڵی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان بە تایبەت هێزە نیزامییەکان لە حاڵێکدا کە لە ماددەی ١٠٠ی یاسای ئایینی دادوەریی تاوان باس لەوە دەکات کە پشکنینی ماڵ لە رۆژدا ئەنجام دەدرێت و لە شەودا تەنیا لە کاتێکدا کە پێویست بێت و دادوەر لە مەجلیسدا ئەو بڕیارەی دەر کردبێت.