کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سنە و نەغەدە، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەیان روانەی زیندان کران.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشه‌ممه، رێکەوتی‌١٢ی سه‌رماوه‌زی‌١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد به‌ناوی‌حاجی‌كامیل مام شێخ، دانیشتووی گوندی خه‌لیفانی‌سندووسی نه‌غه‌ده دەستبەسەر و ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
حاجی‌كامیل مام شێخ ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، باوكی ٤ منداڵ، وەرزێر، كه‌سایه‌تیی ناسرا و خۆشناوی ناوچه‌ی نەغەدەیە.
ناوبراو مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی له گه‌ڵ ٥ هاووڵاتیی کوردی دیكه به ناوه‌كانی‌كه‌یوان شێخی، شه‌هاب ئه‌حمه‌دی‌ئازه‌ر، كامران عوسمانی، ره‌حیم فتوحی و قادر داستان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیم ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری رێژیم و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابەوە به تۆمه‌تی‌هاوكاری له گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی رێژیمی ئێران سزایان بۆ بڕایەوە.
ناوبراو دوای ئه‌وه‌یکە له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی‌١٣٩٢ی هەتاوی بانگهێشتی‌ئیداره‌ی‌ئیتلا‌عاتی رێژیم ده‌كرێت،له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابەوە بە ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی مەحکوم کرا.
پاشان له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و حوكمه، حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای‌ئورمیە‌وه بۆ ١ ساڵ‌كه‌م کرایەوە و دواتر به بارمته‌ی قورس به شێوه‌ی كاتی ئازاد کرابوو.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو لە شاری نەغەدە، حاجی کامیل چەند رۆژ پێش له‌لایه‌ن هێزەکانی رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان كراوە.
هەروەها بەپێی ئەم راپۆرتە، كه‌یوان شێخی، شه‌هاب ئه‌حمه‌دی‌ئازه‌ر، كامران عوسمانی، ره‌حیم فتوحی و قادر داستان كه هه‌ر یه‌كه به ٣ مانگ زیندانی سزا درابوون له‌مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا ره‌وانه‌ی زیندان كران و دوو حه‌وتوو پێش له‌زیندان ئازاد كران.
یەکێک لە هاووڵاتیانی کوردی شاری نەغەدە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند کە بارودۆخی ئه‌منییه‌تی بۆ چالاكانی مه‌ده‌نی له‌شاری نه‌غه‌ده و ده‌ورووبه‌ری به ته‌واوی ئاڵۆزه و له‌کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە به‌رده‌وام چالاكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێن و هاتوچۆی ئیداره‌ی ئیتلاعات و زیندانیان پێ‌ده‌كه‌ن.
هەر لەم پێوەندییەدا، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، موختار ئەسەدی، مامۆستا و چالاکی سینفی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بۆ بەشی بەڕێوەبردنی حوکمەی بانگهێشت کراوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە پاش بانگهێشت، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە.
ئەم مامۆستا کوردە، چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی تەبلیغ دژی نیزام لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

حاجی‌كامیل مام شێخ

موختار ئەسەدی